یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەو وڵاتە بە هاویشتنی شەپۆلێک مووشەکی زەوی بۆ ئاسمانی ناوخۆیی فڕۆکەوانانی ئیسرائیلی و ژووری ئۆپراسیۆنی ئەو ڕژێمەی تووشی شۆک کرد.
ناوبراو زیادی کرد: سیستەمی بەرگری ئاسمانی یەمەن ئامادەی بەرەنگار بوونەوەی هەر جۆرە هێرشێکی ئیسرائیلە و ئۆپراسیۆنی پاڵپشتی لە فەلەستین هەر درێژەی هەیە.
سەرچاوەکانی هەواڵ زیادیان کرد کە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل دوای شۆک بوون و شەرلێشێواویان هەرێمی ئاسمانی پارێزگای حودەیدەیان بەجێ هێشت.
هەواڵنێری ئەلمەیادین ڕاپۆرتی دا کە پێکدادان لە نێوان سیستەمی بەرگری ئاسمانی یەمەن و شەڕکەرەکانی ئیسرائیل زیاتر لە نیو کاتژمیر لە سەر دەریای سوور درێژەی هەبوو.
بەم حاڵەوە ئیسرائیل شەوی رابردوو بەندەرەکانی حودەیدە، ڕس عیسا، سەلیف و هێزگەی کارەبای ناوەندی ڕاس کەسیبی کردە ئامانج.

سەرچاوە یەمەنییەکان لە بەرەنگار بوونەوەی سەرکەوتووانەی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەو وڵاتە لەگەڵ هێرشی شەڕکەرەکانی ئیسرائیل لە شەوی ڕابردوودا هەواڵی دا.
Your Comment