٢٨ حوزەیران ٢٠٢٥ - ١٣:١٥
Source: Mehrnews
عێڕاقچی: ترامپ ڕێککەوتنی دەوێت نابێ بێ ڕێزی بە ڕێبەری باڵای ئێران بکات

وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕە کۆەمڵایەتیەکان نووسی: ئێمە گەلی ئێران هەرگیز ئیزن نادەین کەسێکی دیکە چارەنووسمان بنووسێتەوە.

سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە توڕە کۆمەڵایەتیەکان نووسی: پێچراوی و سەرخەستی ئێرانییەکان بە باشی لە فەرشەکانماندا کە بە چەندین کاتژمێر هەوڵ و سەبری بێ کۆتایی چێنراوە، دیارە. بەڵام وەکوو گەلێک، لۆژیکی بنەمایی ئێمە ۆزر سادە و سەرڕاستە: ئێمە دەستکەوتەکانی خۆمان دەناسین، بۆ سەربەخۆیی خۆمان ڕێز دادەنێین و هەرگیز ئیزن نادەین کەسێک چارەنووسمان بنووسێتەوە.

ئەگەر سەرۆک کۆمار ترامپ خوازیاری ڕێککەوتنە؛ ئەبێ قسە کردنی بێ ڕێزانە و قبووڵ نەکراوی خۆی هەمبەر ڕێبەری باڵای ئێران، ئایەتوڵڵا خامنەیی بگۆڕێط و دڵی ملیۆنان لایەنگری ڕاستەقینەی ئەوان بریندار نەکات.

خەڵکی گەورە و بەهێزی ئێران، کە بە جیهانی نیشان دا ئیسرائیل چارەیەکی جگە پەنا بردن بە "ئاغە گەورە" ی خۆی نییە بۆ ڕێگری لە لەناوچوونی خۆی لەلایەن مووشەکەکانی ئێمەوە، سەرەنج نادەنە هەڕەشە و سووکایەتییەکان. ئەگەر وەهمەکان ببێتە هۆی هەڵەی خراپتر، ئێران لە ڕوونوێنی لە تواناییە ڕاستەقینەکانی خۆی گومان ناکات و ئەوە بەدڵنیاییەوە هەر جۆرە وەهمێک لەسەر توانایی ئێران کۆتایی دەهێنێت.

نیازپاکی ، دەبێتە هۆی نیازپاکی و ڕێز دەبێتە هۆی ڕێز.

Your Comment

You are replying to: .
captcha