٣٠ حوزەیران ٢٠٢٥ - ١٤:٢٢
Source: Mehrnews
عێراقچی: ئەنجومەنی ئاسایش دەستدرێژکاران سزا بدات

وەزیری دەرەوەی ئێران لە نامەیەکدا بۆ ئەمینداریی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نووسی: ئەنجومەنی ئاسایش دەبێت هۆکارانی دەستدرێژی بۆ سەر ئێران ناچار لە وەڵامدانەوە بکات.

سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، لە نامەیەدا بۆ ئەمینداریی گشتیی و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، وێڕای داکۆکی لە زەروورەتی لە ئەستۆگرتنی بەرپرسایەتیی پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی لە لایەن ئەو ڕێکخراوەیەوە، وتی: لە دوای دەستدرێژیی ڕژیمی زایۆنی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران لە 13ی ژوئەنی 2025دا کە پێشێڵ‌كردنی ئاشکرای بڕگەی 4ی ماددەی 2ی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە، سەرەڕای زیانگەیشتن بە دامەزراوەگەلی وزە و بشێوی لە ژیانی خەڵکی مەدەنی، ژمارێکی زۆری یانە و شوێنێ نیشتەجێتی و خەڵکی مەدەنی و ژێرخانە مەدەنییەکان و لەوان نەخۆشخانەکان و ناوەندەکانی فریاکەوتن بە ئانقەست کراونەتە ئامانج و ئەمە لە خۆیدا پێشێل‌کاریی ئاشکرای مافی نێودەوڵەتیی مرۆڤدۆستییە.

وتیشی: ئەو هێرشانە پێشیڵ‌کردنی چەندین یاسا و ڕیسای نێودەوڵەتی و لەوان "مافی ژیان"(بەپێی ماددەی 6ی پەیمانی نێودەوڵەتیی مافی مەدەنی و سیاسی)، "قەدەغەی نێودەولەتیی زۆرەملێ"(بڕگەی 4ی ماددەی 2ی جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان)، "قەدەغەی دەستدرێژکاری"(بڕیارنامەی ژمارە 3314ی کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان)، "پابەندی بە دەستدرێژی‌نەکردن لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتی تر"(بڕیارنامەی 2625ی کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان)، "پابەندی بە ڕێزنان لە سەروەریی وڵاتانی تر" و "مافی گەلی ئێران بۆ چارەی خۆنووسی"(بڕگەی 2ی ماددەی 1ی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان)ـه.

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەوەش کرد: بە پشتبەستن بەو هەلومەرجە و هاوکات بە ئاوڕدانەوە لە ئەرکی ئەنجومەنی ئاسایش بە پێی ماددەی 39ی جاڕنامە و ئاشکرابوونی هەڵمەتی دەستدرێژانەی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر سەروەری و تەواوەتی سەرزەوینیی ئێران، بە فەرمی داوا دەکەین کە ئەنجومەنی ئاسایش، ڕژیمی ئیسرائیل و ئەمریکا وەک دەستپێکەرانی ئەو دەستدرێژییە بناسێت و ناچاریان بکات لە وەڵامدانەوە و بەرپرسایەتییەکانی دواتری وەک پێدانەوەی غەرامە و قەرەبووکردنەوەی زیانەکانیان بخاتە ئەستۆ.

Your Comment

You are replying to: .
captcha