فەرماندەی قەرارگای ناوەندیی خاتمولئەنبیا(دخ) لە پەیامێکدا بە بۆنەی کۆتایی شەڕی 12 ڕۆژە و بەشداریی میلیۆنیی خەڵکی لە ڕیوڕەسمی بەڕێکرانی شەهیدان، جەختی کرد: ڕۆڵەکانی ئێوە لە هێزەکانی چەکداری، لە ژێر فەرمانی فەرماندەیی گشتیی هێزەکان، ئامادەتر لە هەمیشە لە بەرامبەر هەر جۆرە دەستدرێژییەک وەستاون و دوژمنان بزانن لە ئەگەری دووپاتکردنەوەی شەڕئاژوێی، بەرەوڕووی وەڵامێکی لێبڕوانەتر و کوشەندەتر دەبنەوە.
لەو پەیامەدا، فەرماندەی قەرارگای خاتمولئەنبیا بە ئاماژە بە ناپابەندیی ئەمریکا و زایۆنیزم بە یاساگەلی ئەخلاقی و نێودەوڵەتی، هاتووە: بەوەشەوە دوژمنان لەم شەڕی دواییەدا بۆیان دەرکەوت کە ئێرە شوێنی گەمەجاڕی ئەوان نییە و هێزی چەکداریی کۆماری ئیسلامی ئێران ئیستاکە بە هوشیاریی تەواوە، چاوی لە سەر جموجۆڵی دوژمنانە و بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر جۆرە دەستدرێژکارییەک، ئامادەیی تەواوی هەیە.
Your Comment