٣٠ حوزەیران ٢٠٢٥ - ١٤:٢٣
Source: Mehrnews
مەرجەعێکی باڵای شیعە: هەر هەڕەشەیەک لە ڕێبەری، حوکمی موحاربەی هەیە

ئایەتوڵڵا مەکارمی شیرازی لە مەرجەعە باڵاکانی شیعە، بە دەرکردنی فتوایەک، جەختی کرد: هەر کەس یان ڕژیمێک کە هەڕەشە لە مەرجەعییەت یان ڕێبەری باڵای ئێران بکات، حوکمی موحاربەی هەیە.

 ئایەتوڵڵا ناسر مەکارمی شیرازی لە مەرجەعە باڵاکانی شیعە، بە دەرکردنی فتوایەک هەمبەر بە هەڕەشەی تیرۆری ڕێبەری ئێران لە لایەن ئەمریکا و زایۆنییەکانەوە کاردانەوەی نیشان دا و ڕایگەیاند: هەر کەس یان ڕژیمێک کە بیەوێ بۆ زیان‌گەیاندن بە ئۆمەی ئیسلامی و سەروەریی، هەڕەشە لە ڕێبەری یان مەرجەعییەتەکەی بکات، یان خودای نەکردە بێ‌ڕێزییان پێ بکات، حوکمی موحاربە هەیە و هەر جۆرە هاوکاری و یارمەتیدانی ئەو کەسە یان ئەو ڕژیمە، لە لایەن موسڵمانان یان دەوڵەتانی ئیسلامیەوە حەرامە.

ئایەتوڵڵا مەکارمی شیرازی ڕاشیگەیاند: پێویستە هەموو موسڵمانانی جیهان ئەو دوژمنانە لە قسە و هەڵەی خۆیان پەشیمان بکەنەوە و ئەگەر لەو ڕێگەیەدا تووشی ڕەنج و زیانیش بێن، خێری جیهاد لە ڕێگەی خودای بۆیان هەیە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha