١٣ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٣:٥٥
Source: Mehrnews
هێرش بۆ سەر ئێران پیلانێکی چەند ڕەهەندی جیهان بە ڕێبەریی ئەمریکا بوو

کارناسی سیاسەتی دەرەوە وتی: بڕیارنامەیەک کە بە داڕێژەری 3 وڵاتی ئەورووپی لە ئاژانس لە دژی ئێران پەسەند کرا، بە کردەوە دروست کردنی بەستێن بۆ هێرش بوو. وادیارە پیلانێکی جیهانی لە دژی ئێران پێک هاتووە.

 حەسەن هانی زادە، شرۆڤەکاری پرسە نێودەوڵەتییەکان، بە ئاماژە بە یەکپایەتییەکانی بەردەم دەزگای دیپلۆماسی ئێران دوای کۆتایی شەڕی 12 ڕۆژە جەختی کرد: ئەوەی کە ئێران ڕووی دا، نە پێکدادانێکی سنووردار، بەڵکوو بەشێک لە بەرنامەیەکی لەپێشەوە پلان بۆ داڕێژراو بە بەشداری راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی زیاتر لە 30 وڵات بوو.

شەڕی 12 ڕۆژە، پڕۆژەیەکی سەروونەتەوەیی بە بەشداری ناتۆ و هەندێک وڵاتی ناوچەیی

هانی زادە لە شرۆڤەی لایەنەکانی ئەو شەڕە وتی: لە شەڕێک کە لە دژی ئێران ڕێکخرا، جگە لە ئیسرائیل و ئەمریکا، لانیکەم 35 وڵات لەوانە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ و وڵاتانی ناوچەکە بە شێوەی ناڕاستەوخۆ بەشداریان کرد.

هەروەها وتی کە بە پێی مادەی 51ی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەو هێرشە جەنایەتی نێودەوڵەتییە و ئەمریکا وئیسرائیل ئەبێ وەڵامدەر بن.

پێشنیاری پێکهێنانی کومیتەی مافی نێودەوڵەتی بۆ شوێنگیری مافی گەلی ئێران

ناوبراو وتیشی: بە پێی بەرگری تەواوی هێزە چەکدارەکان، یەکگرتوویی نەتەوەیی و وشیاری گەلی ئێران، گەڵاڵەی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ فەلەج کردنی ئێران شکستی هێنا. ئێشتا ئەرکی دەزگای دیپلۆماسییە کە بە پێکهێنانی کومیتەیەکی مافی، شوێنگیری مادی ئەو هێرشانە و داواکاری غەرامە لە ڕێگای ناوەندە نێودەوڵەتییەکانەوە شوێنگیری بکات.

هانی زادە هەروەها ئاماژەی دایە سەر ڕۆڵی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی و وتی: ئەو گەڵاڵە کە بە داڕێژەری بریتانیا، ئەڵمانیا و فەڕەنسا پەسەند کرا، بەستێنی بۆ ئەو هێرشە پێک هێنا و وڵاتانی ناوچەکە هەندێکیان ئاسمانی خۆیان خستە بەردەستی شەڕکەرەکانی ئیسرائیل و لە ئەم دۆخەدا دەزگای دیپلۆماسی ئەبێ لە دەفرایەتیەکانی مافی نێودەوڵەتی بۆ بەرگری لە گەلی ئێران و وەڵامدەر کردنی هۆکارەکانی ئەو هێرشە کەڵکوەربگرن.

Your Comment

You are replying to: .
captcha