فڕۆکەخانەی مێهرئاباد دەنگۆی تەقینەوە لەم فڕۆکەخانەیە ڕەت کردەوە .
لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە: ئەو هەواڵەی لە هەندێ میدیا و تۆڕی کۆمەڵایەتیدا بڵاو کراوەتەوە کە تەقینەوەیەک لە فڕۆکەخانەی مێهرئاباد ڕووی داوە، بە تەواوی درۆ و بێ بنەمایە.
بە پێی ئەم ڕاگەیاندنە، ستوونی دووکەڵی بینراو هیچ پەیوەندییەکی بە فڕۆکەخانەی مێهرئابادەوە نییە و ئەو شوێنەی کە باسی لێوە دەکرێت لە دەرەوەی ناوچەی فڕۆکەخانە بووە.
شایانی باسە کە لە ئێستادا هیچ ڕووداوێک لە فڕۆکەخانەی مێهرئاباد ڕووی نەداوە و هەموو چالاکییەکانی گەشتە ئاسمانییەکان بە پێی پلان بەڕێوە دەچن.
Your Comment