١٣ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٣:٥٨
Source: Mehrnews
ڕوانگەی حکوومەتی دیمەشق و کوردی سووریا یەکناگرێتەوە

به‌رپرسێكى باڵاى كورد له‌ کوردستانی سووریا زانیاریى گرنگ ئاشكرا ده‌كات‌.

شێخ ڕیاز دەرار هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات بەڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤی وت:

لێکتێگەیشتنەکانی نێوان دیمەشق‌ و كوردستانی سووریا تائێستا ڕوون نییە". ده‌شڵێت:"هەرلایەنێک مەرجی تایبەتی خۆی هەیەو داوای جێبەجێکردنی دەکات، سووریا پابەندە بەبڕیاری یەکخستنەوەی هەسەدە لەگەڵ سوپای سووریا، بەڵام هه‌سه‌ده‌ داوای میکانیزم‌و ئامرازەکان دەکات بۆ بەدیهێنانی ئەمە".
وتیشی: کۆبوونەوەی ئەمدواییەی نێوان ئیدارەی خۆسەرو حکومەتی دیمەشق، هیچ ڕێککەوتنێکی بەرهەمنەهێناوه‌، تەنها لێکگەیشتنێک هەبوو بۆ بەردەوامبون لەگفتوگۆو کۆبونەوەکان".

ده‌شڵێت:تێکەڵکردنی هه‌سه‌ده‌ لەگەڵ سوپای سووریا بڕیارێکە پێویستی بەڕوونکردنەوە هەیە، سەرەتا لەسەر سروشتی پێکهاتەی سیستەمی سەربازیی، چونكه‌ پێموایه‌ هەسەدە دەتوانێت بیر لەگفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی ئێستا بکاتەوە لەسەر میکانیزمی بونیادنانی سوپاو بۆ چ ئامانجێک، چونکە سوپای سووریا دەبێت نیشتمانی بێت، کە تێیدا هەموان بەبێ جیاوازی بەشداریی بکەن لەسەر بنەمای لێهاتویی، نەک دڵسۆزی بۆ لایەنێک".

جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه‌، "پڕۆژەی سووریا بەتەواوی نیشتمانییە، هەروەها هەسەدە مافی ئەوەی هەیە پێگەی ڕاستەقینەی هێزەکانی بزانێت کە لەم پرۆسەیەدا مەشقیان پێکراوە، نەک تەنها بەشداریکردن لەپڕۆژەیەکدا، لێرەوە پێداگریی لەسەر وردەکاریی‌و میکانیزمەکان‌و چۆنیەتی پاراستنی ناوچەکانی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا لەلایەن گەلەکەیەوە دەکات".
سەبارەت بەلێدوانەکەی تۆم باراک نوێنەری ئەمریکا بۆ سوریا کە ڕایگه‌یاندوه‌، فیدراڵی بۆ سووریا نابێت، دەرار وتی: "ئەو بۆ داهاتووی سووریا فیدراڵی بەنەگونجاو دەزانێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە باسی فیدراڵی ناکەین، بەڵکوو زیاتر باسی لامەرکەزییەت دەکەین، چونکە بەمانای ئەوەدێت کە ناوچەکان خۆیان ئیدارەی خۆیان بکەن، ئێمە دەزانین کە دامەزراوە هەیە تەنها دەبێت مەرکەزیی بێت، وەک وەزارەتەکانی بەرگریی، کاروباری دەرەوە، دارایی چەندانی دیکە، بەڵام سەبارەت بەپەروەردە، کشتوکاڵ‌و دامەزراوەو وەزارەتەکانی دیکە، ئەمە شتێکە کە دەتوانرێت لەناو ئەو پڕۆژانەدا جێگیربکرێت کە لەسەر بنەمای خۆبەڕێوەبردن بونیادنراون".

باسی لەوەشکرد، "گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق بەردەوامدەبێت بۆ گەیشتن بەلێکگەیشتن، هەروەها ئەو قوربانیدانەی لەپێناو بەرژەوەندیی سوورییەکان‌و هەڕەشەکانی داعش‌و تیرۆر دراوە، بێهودە نابێت، ئێمە توانای بەرگریکردنمان هەیە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha