حەسەن هانی زادە، شرۆڤەکاری پرسە نێودەوڵەتییەکان، بە ئاماژە بە یەکپایەتییەکانی بەردەم دەزگای دیپلۆماسی ئێران دوای کۆتایی شەڕی 12 ڕۆژە جەختی کرد: ئەوەی کە ئێران ڕووی دا، نە پێکدادانێکی سنووردار، بەڵکوو بەشێک لە بەرنامەیەکی لەپێشەوە پلان بۆ داڕێژراو بە بەشداری راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی زیاتر لە 30 وڵات بوو.
شەڕی 12 ڕۆژە، پڕۆژەیەکی سەروونەتەوەیی بە بەشداری ناتۆ و هەندێک وڵاتی ناوچەیی
هانی زادە لە شرۆڤەی لایەنەکانی ئەو شەڕە وتی: لە شەڕێک کە لە دژی ئێران ڕێکخرا، جگە لە ئیسرائیل و ئەمریکا، لانیکەم 35 وڵات لەوانە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ و وڵاتانی ناوچەکە بە شێوەی ناڕاستەوخۆ بەشداریان کرد.
هەروەها وتی کە بە پێی مادەی 51ی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەو هێرشە جەنایەتی نێودەوڵەتییە و ئەمریکا وئیسرائیل ئەبێ وەڵامدەر بن.
پێشنیاری پێکهێنانی کومیتەی مافی نێودەوڵەتی بۆ شوێنگیری مافی گەلی ئێران
ناوبراو وتیشی: بە پێی بەرگری تەواوی هێزە چەکدارەکان، یەکگرتوویی نەتەوەیی و وشیاری گەلی ئێران، گەڵاڵەی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ فەلەج کردنی ئێران شکستی هێنا. ئێشتا ئەرکی دەزگای دیپلۆماسییە کە بە پێکهێنانی کومیتەیەکی مافی، شوێنگیری مادی ئەو هێرشانە و داواکاری غەرامە لە ڕێگای ناوەندە نێودەوڵەتییەکانەوە شوێنگیری بکات.
هانی زادە هەروەها ئاماژەی دایە سەر ڕۆڵی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی و وتی: ئەو گەڵاڵە کە بە داڕێژەری بریتانیا، ئەڵمانیا و فەڕەنسا پەسەند کرا، بەستێنی بۆ ئەو هێرشە پێک هێنا و وڵاتانی ناوچەکە هەندێکیان ئاسمانی خۆیان خستە بەردەستی شەڕکەرەکانی ئیسرائیل و لە ئەم دۆخەدا دەزگای دیپلۆماسی ئەبێ لە دەفرایەتیەکانی مافی نێودەوڵەتی بۆ بەرگری لە گەلی ئێران و وەڵامدەر کردنی هۆکارەکانی ئەو هێرشە کەڵکوەربگرن.
Your Comment