عومەر چەلیک لهمیانی چاوپێكهوتنێكدا لهگهڵ کەناڵی ئێن تی ڤی، باسی لهوهكردوه، "ڕێوڕەسمی چەکدانانی گرووپێکی پەکەکە کە بڕیارە رۆژی هەینی (11ی تەمموز) بەڕێوەبچێت، پڕۆسەی چارەسەری دەباتە قۆناخێکی کردەیی؛ بۆ ئەوەی پرۆسەکە پەکنەخرێت".
ئاماژهی بهوهشكرد، دەزگای هەواڵگریی نیشتیمانی (میت) و سوپای توركیا میکانیزمی دڵنیابوونەوە-یان بۆ پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە داناوە.
وتەبێژی پارتی دادو گەشەپێدان باسی لهوهشكرد، "پڕۆسەکە بەو شێوەیەی کە ئێمە پێشبینیمان دەکرد بەڕێوەدەچێت، چاوەڕوانیش دەکەین لە ماوەی چەند رۆژێکدا چەكدانان رووبدات، ئەوەش واتە ئێستا پرۆسەکە بە شێوەیەکی فیزیکی دەستی پێکردوە، عێراق لە پێشینەی کارەکانیدا دانراوە، پرۆسەی داماڵینی چەک لە عێراق جیاواز دەبێت لەگەڵ پرۆسەی داماڵینی چەک لە سوریا".
ئهوهشی وت، "بە هیچ شێوەیەک نامانەوێت لایەنی سێیەم دەستوەردان بكات، ئەمە پڕۆژەیەکی کۆماری تورکیایە، تورکیایەکی دور لە تیرۆر سەرچاوەی ئیلهام دەبێت بۆ هەمو نەتەوەکانی ناوچەکە".
بهپێی وتهی عومەر چەلیک، "پرۆسەی داماڵینی چەک دەبێت لە ماوەی سێ بۆ پێنج مانگدا مانگدا تەواو بێت، ئەگەر زیاتر لەوە بخایەنێت، ئەوا تووشی كێشە دەبێت".
پهیوهست به وتارهكهی ئهردۆغان، وتەبێژی ئاكپارتی وتی: ئەردۆغان سەرلەبەیانی رۆژی شەممە، وتارێکی مێژویی پێشکەش دەدات، داوا لە تەواوی هاوڵاتیان دەكەین گوێی لێبگرن.
Your Comment