٩ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٣:١٨
Source: Mehrnews
ئەمیر ئاشتیانی: هێج هێزێک لە جیهاندا بەرگەی هێزی چەکداری ئێران ناگرێت

جێگری سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری ئێران وتی: هیچ هێزێک لە جیهاندا نییە کە بتوانێ لە بەرامبەر هێزی چەکداریی کۆماری ئیسلامیدا بوەستێت.

ئەمیر محەمەدڕەزا ئاشتیانی، جێگری سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری ئێران، ئەوڕۆ (سێ‌شەممە) لە ڕیوڕەسمی ڕێزنان لە شەهیدانی پەدافەندی قەرارگای خاتمولئەنبیا، لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر، بە ئاماژە بە یەکگرتوویی وەک ڕەمزی سەرکەوتنی شۆڕشێ ئیسلامی، وتی: دوژمن دەمێک ساڵە بۆ هێرش‌کردنە سەر ئێران پلانی داڕشتبوو، بەڵام بەرەوڕووی ڕاچڵەکانی ستراتژیی ئێمە بۆوە و تەواو تاسا.

وتیشی: هێزی چەکداریی ئێران بە هەموو هێزەوە لە ڕێبازی ڕێبەری ئێراندا وەستاوە و خەڵکی بزانن کە هیچ هێزێک لە جیهاندا نییە کە بتوانێ لە بەرامبەر هێزی چەکداریی کۆماری ئیسلامیدا بوەستێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha