١٠ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٣:٣٤
Source: Mehrnews
نوێنەرانی کورد و دیمەشق کۆبوونەوە

وەفدی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە ئامادەبوونی نوێنەرانی تایبەتی ئەمریکی و فەڕەنسی و بە مەبەستی پەیجۆری و چاودێریی ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنی 10ی مارچ، لەگەڵ دەوڵەتی دیمەشق کۆبوونەوە.

 لە درێژەی دانوستانەکان لەبارتەی چۆنیەتی ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنی 10ی مارچ لە نێوان هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە) و دەوڵەتی کاتی سووریا، دانیشتنی فەرمیی نێوان وەفدێک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و دەوڵەتی کاتیی دیمەشق دەستی پێکرد.

لەم دانیشتنە کە بە ئامادەبوونی تۆماس باراک، نوێنەری تایبەتیی ئەمریکا لە کاروباری سووریا و ژان باپتیست فاوێر، نوێنەری دەوڵەتی فەڕەنسا بەڕیوە دەچێت، بڕیارە لایەنەکان مژارە ڕێککەوتن لەسەرکراوەکان لە 10ی مارچی 2025 لە نێوان مەزلووم کۆبانی و ئەحمەد شەرع، تاوتوێ بکەن و پەیجۆری چۆنیەتی ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنەکە بن.

Your Comment

You are replying to: .
captcha