١٠ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٣:٣٣
Source: Mehrnews
حوکمی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا بۆ ئازادیی دەمیرتاش

دیوانی ئەورووپیی مافی مرۆڤ لە حوکمێکی مێژووییدا، دەستگیری و دادگایی سەلاحەدین دەمیرتاش، سیاسەتوانی کورد لە تورکیای بە پێشێل‌کردنی چەندین بڕگە یاسا لە کۆنوانسیۆنی مافی مرۆڤ زانی و خوازیاری ئازادکرانی بەپەلەی بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دادگەی ئەورووپیی مافی مرۆڤ لە حوکمی کۆتایی بۆ دۆسیەی "سەلاحەدین دەمیرتاش"، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان(HDP)، ڕایگەیاند کە دەستگیری و ڕاگرتنی لە زیندان، دژی پرێنسیپەکانی کۆنوانسیۆنی ئەورووپی مافی مرۆڤە.

لەم حوکمەدا کە لە لقی باڵای (Grand Chamber) دەرکرا، تورکیا بە چەندین پێشێلکاری یاسایی و لەوان مادەگەلی 10 (ئازادی ڕادەربڕین)، 5ی بڕگەی 3 (مافی بەهرەمەندی لە ئازادی و ئاسایش)، 18 (کەڵک‌ئاوەژوویی لە تەنگەژەکان) و 5ی بڕگەی 1 (دەستگیریی نایاسایی)، تۆمەتبار کرا و دادگەکە بەپێی ماددەی 46ی کۆنوانسیۆنی مافی مرۆڤی ئەورووپا خوازیاری ئازادی بەپەلەی دەمیرتاش بوو.

ئەم حوکمە یەکلاکراوەیە و بۆ چاودێری بەسەر ڕاپەڕاندنی یاراستەی کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەورووپا کراوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha