١ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٤:٣٥
Source: Mehrnews
هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر زیندانێکی ئێران 200 کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

تاقمێک لە ئەندامانی کۆمیسیۆنی داد و یاسا و نوێنەرانی تاران لە مەجلیس، سەردانی شوێنی جەنایەتی ڕژیمی زایۆنی لە زیندانی ئەوینی تارانیان کرد.

 تاقمێک لە ئەندامانی کۆمیسیۆنی داد و یاسا و نوێنەرانی تاران لە مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی، ئەوڕۆ (دووشەممە 9ی پووشپەڕ) سەردانی شوێنی جەنایەتی ڕژیمی زایۆنی لە زیندانی ئەوینی تارانیان کرد و لە نزیکەوە ڕەهەندەکانی ڕووداوەکەیان هەڵسەنگاند.

لەو جەنایەتەدا کە تا ئێستا زیاتر لە 200 شەهید و برینداری لێ کەوتۆتەوە، ڕژیمی زایۆنی چەندین بینای زیندان و لەوان دادسەرا و نەخۆشخانەی زیندانی ئەوینی کردۆتە ئامانج.

Your Comment

You are replying to: .
captcha