١ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٤:٣٥
Source: Mehrnews
ترسی ئەمریکا لە هێرشی سایبێریی ئێران

دامودەزگای ئیدارییەکانی ئەمریکا سەبارەت بە درێژەی هێرشە سایبێرییەکانی ئێران بۆ سەر ژێرخان و تۆڕ و کەناڵەکانی ئەو وڵاتە بە تایبەت بۆ سەر کۆمپانیا هاوپەیوەندەکان بە ڕژیمی زایۆنی هوشداریان دا.

 کەناڵی ئەی‌بی‌سی بە گێڕانەوە لە دامودەزگا ئیدارییەکانی ئەمریکا هوشداری دا کە هەکێرەکان و گرووپگەلی سایبێریی سەر بە ئێران، مومکینە درێژە بە چالاکییە تێکدەرانەکانی خۆیان بدەن و جیهازات و تۆڕ و کەنالە ئەمریکاییەکان بکەنە ئامانج.

ئەو کەنالە ئەمریکاییە لە درێژەی ڕاپۆرتەکەی هوشداریشی دا کە کۆمپانیاگەلی پیشەسازیی بەرگری بە تایبەت کۆمپانیاگەلی هاوپەیوەند بە ئیسرائیل، لەوبارەیەوە مەترسیی زیاتریان لە سەرە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha