بەشی نێودەوڵەتی: ئیسرائیل لە یەکەمین کاتژمێرەکانی 13ی ژوئەن(23ی جۆزەردان) هێرشێکی ناڕەوای کردە سەر ئێران و خەڵکی ئەو وڵاتە. بنیامین نتانیاهۆ کە کابینەکەی کەوتۆتە ژێر گوشارێکی قورسی سیاسی و خۆیشی تۆمەتی کەڵکئاوەژۆیی لە دەسەڵاتی بۆ سزای زیندانییەکان لە ئەستۆیە، پێی وایە بۆ مانەوەی لە سیاسەت و خۆپەڕاندنەوەی لە تاوانەکان، دەبێ درێژ بە شەڕئاژۆیی بدات.
نتانیاهۆ هەوڵی داوە لەم هێرشەدا، نمونەیەکی فەیکی هێرشی نایاسایی ئەمریکا بۆ سەر عێراق لە ساڵی 2003 لاسایی بکاتەوە و بۆ ئەو مەبەستە تاوانی چەکی ئەتۆمی داوەتە پاڵ ئێران. کەچی ڕێژەی چەکەکان بەیتا پەیتا لە ڕاوێژی ئیسرائیل لە 6 کڵاوەوە بۆ 9 و تەنانەت بۆ 15 کڵاوەی ئەتۆمی لە گۆڕاندایە و دیارە ئەم درۆهەڵبەستنانەش ناتوانن پاساودەری شەڕ و پەلاماری دەستدرێژانە بۆ سەر ئێران بن. هەر وەک چۆن هێشتاش ئەمریکا نەیتوانیوە دەستدرێژیی بۆ سەر عێراق لە دوو دەیەی ڕابردوودا پاساو بدات.
ئینجا سەرەڕای هەوڵی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ پاساودانی ئەم شەڕە و بگرە بە پاڵپشتیی ئەمریکا، ئەم دۆسیە هێشتاش بە سەر دەستی تلاڤیڤ و واشنتۆن ماوەتەوە و ماونەتەوە چی بکەن لەگەڵ ماددەی 51ی جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی پرسی "بەرگری لە خۆ" کە مافی بنەمایی بۆ بەرگریی لە تاک یان کۆمەڵێک لە ئەگەری هێرشی چەکدارانە لە دژی ئەندامێکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتڕاست دەکاتەوە. هەر بۆیە کاردانەوە و بەرگریی ئێران لە خۆی نە تەنیا مافێکی ڕەوا، بەڵکوو ئەرکێکی ئەخلاقییە بۆ ئێران لە بەرامبەر ئەو دەستدرێژییە و هیچ درۆ و دەلەسەیەکیش ناتوانێت ئەم ڕاستییە بگۆڕێت.
جگە لەوە ئەگەر ئیسرائیل بەرەوڕووی بەرگریی ئێران نەبنەوە، ئەمە بە نیشانەی لاوازی و تەسلیمبوونی ئێرانی دەزانن و بەردەوام دەبن لە درێژدان بە هێرشەکانیان و کردنە ئامانجی خەڵکی مەدەنی، وەک چۆن لە ماوەی ڕابردوودا لە سووریا دەیتمان کە چۆن لە دەستنەکردنەوەی دەوڵەتی ئەلقاعیدەی سووریا، ئیسرائیل چۆن هەوڵی داگیرکاریی ئەو وڵاتە و لەناو بردنی ژێرخانەکانی دەدات.
لەمناوە پەیامی ڕیلاسانە و هەڕەشەئامێزی ترامپ دژی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ترۆس سۆشیاڵ" نە تەنیا نیشاندەری هەژاریی ڕەهای دیپلۆماسییەت لای ئەو، بەڵکوو نیشاندەری نەبوونی ڕاستگۆیی و جێمتمانەبوونیەتی لە پیلاندارشتن و هەوڵ بۆ بەهرەوەرگرتن لە گوشاری سەربازی بۆ سەپاندنی ڕێککەوتنێک بە پێچەوانەی بەرژەوەندی و ئاسایشی ئێران و خەڵکی ئەو وڵاتە.
Your Comment