هێرشی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و بە پاڵپشتی ئەمریکا نمانەی ئاشكرای شەڕی تێکەڵی زیرەک بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێرانە. ئامانجی سەرەکی ئەو شەڕە، نە گورزێکی سەربازی، بەڵکوو لاواز کردنەوەی ئاسایشی نەتەوەیی، یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی و پێگەی ستراتیژیکی ئێران لە هاوکێشە ناوچەیی و جیهانییەکانە.
ناوبراو لە درێژەدا بە ئاماژە بە شەڕی 12 ڕۆژەی سەپێندراو لەلایەن ئیسرائی؛ەوە جەختی کرد: بەس پرسی ئەتۆمی هۆاکری هێرشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران نییە؛ لە راستیدا، ئەوان بوونی کۆماری ئیسلامی ئێران وەکوو پێکهاتەیەکی سیاسی تێکدەر بۆ تێکدانی گەڵاڵەکانی خۆی لە ناوچەکە دەزانێت.
هەروەها زیادی کرد: ئەوان پێیان وابوو بە توانایی و جیهازاتێکەوە کە لە بەردەستیاندایە، دەتوانن کۆماری ئیسلامی شکست بدەن و ئەمریکاش هەڵەکەی ئیسرائیلی دووپات کردەوە بەڵام بەرەوڕووی هێرشێکی بەربڵاو بۆ سەر گەوترەین بنکەی سەربازیی لە ناوچەکە بووەوە.
برووجێردی ڕاشیگەیاند: ترامپ کەسێکی تاجرە و دەیەوێت کاری بازرگانی لە ناوچەکە بکات و بە تەمایە دەست بە سەر سەرچاوەکانی وزە لە ئەم ناوچە بگرێت و بۆیە کۆماری ئیسلامی وەکوو لەمپەرێک لەسەر ڕێگای خۆی دەبینێت.
هەروەها درێژەی دا کە ئەگەری هێرشێکی دیکە دوور لە چاوەڕوانییە بەڵام ئێمە لە هەموو بوارێکەوە ئامادەی بەرگری و هێرشین.
Your Comment