١٢ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٣:٥٩
Source: Mehrnews
پێکدادانی توند لە نێوان ئەرتەشی سووریا و هێزەکانی هەسەدە هاتە ئاراوە

سەرچاوە خۆجەییەکان لە ڕوودانی پێکدادانی توند لە نێوان ئەرتەشی سووریا و هێزەکانی هەسەدە لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب هەواڵیان دا؛ پێکدادانێک کە بە هۆی هەوڵی هێزەکانی هەسەدە بۆ دزە بۆ نێو ناوچە ژیردەستەکانی ئەرتەشی سووریا ڕووی دا.

 سەرچاوە سووریاییەکان ئەمڕۆ هەینی 11 ی جوولای ڕایانگەیاند کە پێنجشەممە پێکدادانێکی توند لە نێوان هێزەکانی ئەرتەشی سووریا و هێزەکانی هەسەدە لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب ڕووی داوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرچاوە مەیدانییەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەو پێکدادانە کە بە هۆی هەوڵی هێزە کوردییەکان بۆ دزە لە نێو ناوچەی ژێر دەستی ئەرتەشی سووریا لە حەلەب هاتووەتە ئاراوە، هێشتا درێژەی هەیە و هەر دوولاکە لە حاڵەتی ئامادەباشیدان و هێزی زۆریان ڕەوانەی ناوچەی شەرەکە کردووە.


ئەو پێکدادانە دوای شکستی خولی دووهەمی دانوستانەکانی نێوان حکومەتی کاتی سووریا و هەسەدە هاتووەت ئاراوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha