ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەروەی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند: لە ئەم چەند هەفتەیەدا ڕووداوی تاڵی زۆرمان چێشت، ئێران کەوتە بەر پەلاماری هێرشی ئیسررائیل و ئەمریکاوە بەڵام یەکگرتوویی نەتەوەیی ئیران لە بەرگری لە وڵات وێنەی پڕ لە شانازی زۆری لە مێژوو تۆمار کرد.
بەقایی سەبارەت بە هەوڵەی نایاسایی و هەڵوێستی سیاسییەکانی ڕافائێل گرۆسی وتی: ئاژانس ناوەندێکی نێودەوڵەتیە و ئەرکی ڕوونە. ئێمەش داواکاریمان ئەوە بووە کە بەرپرسی گشتییەکەی ئەرکی و ڕاسپاردەی خۆی لە باری تەکنیکیەوە جێبەجێ بکات و نەکەوێتە ژێر کاریگەری لایەنەکانی یترەوە و ئیزنی دزەی ئەندامانی شۆرای حوکام و ئاژانس نەدات. لە ڕاستیدا ڕاپۆرتەکانی ئاژانس یەکێک لە بیانووەکان بۆ هێرشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران بوو و گفتوگۆکانیشی لە ئێستادا هێرشەکان پاساو دەکات.
ناوبراو سەبارەت بە تیرۆریستی وەسف کردنی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل لەلایەن بەرپرسانی ئەڵمانیاوە، وتی: هەڵوێستی ئەڵمانیا و فەڕەنسا لە سەر ئەو شەڕە، قبوول کراو نییە و هۆی شەرمە لە مێژوودا. ئەوە دیارە و هەمووان دەزانن کە قسەی بەرپرسانی ئەڵمانیا هاوشێوەی کێیە لە مێژووی ئەو وڵاتە، ئێمە پێشتریش قسە ڕەگەزپەرستانەکانی هیتلرمان بیستووە.
بەقایی سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ تۆمار کردنی جەنایەتەکان لە دژی ئێران وتی: ئەبێ هەموو هیرشەکان وەکوو جەنایەت چاولێبکرێت و هەر بینایەک کە لە تاران هیرشی کراوەتە وەکوو جەنایەتێکی جەنگییە و لە هەمان پێوەندیدا کومیتەیەکی تایبەتی مافی لە ئاستی سەرۆک کۆماری بۆ کۆ کردنەوەی بەڵگەکان پێک هاتووە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە قسە سووکانەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە دژی ڕێبەری ئێران وتی: ئێمە لە بەیاننامەیەکدا هەڵوێستما گرتووە، ئاوەها قسەگەلێکی سووک بەتواوەتی ئیدانە کراو و ڕەت کراوە.
ناوبراو لە کاردانەوە بە هەڵوێستەکانی ترامپ لەسەر لابردنی گەمارۆکان وتی: سەرلەبەیانی دەبینین هەڵوێستێکی گرتووە و پاش نیوەڕۆ هەڵوێستێکی دیکە. گۆڕینە هەڵوێستەکانی ئەو قەد پشتی پێ نابەسترێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ترامپ سەرلەبەیانی هەڵوێستێک دەنوێنێت و پاش نیوەڕۆش هەڵوێستێکی دیکە، بۆیە ناتوانین پشت بە قسەکانی ببەستین و چاوەڕوانی لابردنی گەمارۆکان نین.
Your Comment