١ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٤:٣٢
Source: Mehrnews
عێراقچی: خەڵکی ئێران دەستهەڵگری مافی پیتاندنی ئۆرانیۆم نابن

وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ مێدیایەکی ئەمریکی هەر جۆرە کشانەوەیەکی خەڵکی ئێران لە مافی پیتاندنی ڕەت کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرەی قەتەر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی CBS ئەمریکا و بە ئاماژە بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران وتی: ئێمە 12 ڕۆژ شەڕی سەپێندراومان تێپەڕاند، کەواتە خەڵکی ئێمە بە ئاسانی دەست لە پیتاندن هەڵناگرن.

ناوبراو جەختی کرد: بۆ بڕیار لەسەر دەستپێکردنەوە دانوستانەکان، ئەبێ سەرەتا دڵنیا ببینەوە کە واشنتۆن لە ئەو دانوستانانە، جارێکی دیکە هێرشی سەربازی ناکاتە سەرمان بەڵام خۆ دەرکەی دیپلۆماسی هەرگیز داناخرێت.

عێراقچی وتیشی: پێم وانەبێت دانوستانەکان بەمزووانە دەست پێبکاتەوە. هەروەها بە ئاماژە بە پێشکەوتنە تەکنیکییەکانی ئێران وتی: تەکنۆلۆژیا و زانستی پیتاندن بە بوردمان لەناو ناچێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha