مەسعوود پزشکیان سەرۆککۆماری ئێران و شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان گفتوگۆیەکی گرینگیان کرد.
پێداچوونەوەیان بە دوایین پێشهاتە سیاسی و مەیدانییەکان، پرۆسەی دامەزراندنی ئاگربەست و بەدواداچوونی دەستپێشخەرییە دیپلۆماسییەکان لە ئیسلام ئاباد، ئەو بابەتانە بوو کە باس کران .
پزشکیان ئاماژەی بەوەدا: نەتەوەی ئێران ئێستا ئەم پرسیارە جیددییە دەخاتە ڕوو: ئەگەر ڕەوتی ئێستا وەک سەردەمی پێشوو بیانوو بۆ دووبارە داگیرکاریی نەبێت و ئیرادەیەک بۆ دیپلۆماسی هەبێت، چ پاساوێک هەیە بۆ پەنابردن بۆ گوشار و گەمارۆدان و ڕێوشوێنی دوژمنکارانە لە یەک کاتدا؟
سەرۆک کۆمار لە درێژەی قسەکانیدا جەختی کرد: کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی وایە کە ڕێگای دانوستانەکان تەنیا کاتێک دەتوانێت ئەنجامی بەرجەستەی لێ بکەوێتەوە کە لایەنی بەرامبەر لە بری سیاسەتی هەڕەشە و گوشار و سەپاندن، ڕێبازی متمانەسازی و ڕێزگرتن لە یەکتر بگرێتەبەر؛ چونکە ئێران لەچوارچێوەی پرەنسیپە دانپێدانراوەکانی یاسای نێودەوڵەتی و ڕێسا جیهانیەکان، تەنیا جەخت لەسەر بەدیهێنانی مافە ڕەواکانی گەلەکەی دەکاتەوە و لەدەرەوەی ئەم چوارچێوەیە هیچ داواکارییەکی نەوروژاندووە.
Your Comment