٢٦ نیسان ٢٠٢٦ - ١٣:٣٤
Source: Mehrnews
پزشکیان: تاکوو ئەمریکا گوشار بخاتە سەرمان ، دانوستان ناکەین

لە پێنجەمین پەیوەندی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی پاکستان، سەرۆک کۆمار جەختی لەوە کردەوە: تا ئەوکاتەی کردەوەی دوژمنکارانە و فشارە ئۆپەراسیۆنییەکانی ئەمریکا نەوەستێت، پێشکەوتن لەسەر ڕێگای دیالۆگ ڕووبەڕووی ئاستەنگی دەبێتەوە.

 مەسعوود پزشکیان سەرۆککۆماری ئێران و شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان گفتوگۆیەکی گرینگیان کرد.

پێداچوونەوەیان بە دوایین پێشهاتە سیاسی و مەیدانییەکان، پرۆسەی دامەزراندنی ئاگربەست و بەدواداچوونی دەستپێشخەرییە دیپلۆماسییەکان لە ئیسلام ئاباد، ئەو بابەتانە بوو کە باس کران .

پزشکیان ئاماژەی بەوەدا: نەتەوەی ئێران ئێستا ئەم پرسیارە جیددییە دەخاتە ڕوو: ئەگەر ڕەوتی ئێستا وەک سەردەمی پێشوو بیانوو بۆ دووبارە داگیرکاریی نەبێت و ئیرادەیەک بۆ دیپلۆماسی هەبێت، چ پاساوێک هەیە بۆ پەنابردن بۆ گوشار و گەمارۆدان و ڕێوشوێنی دوژمنکارانە لە یەک کاتدا؟

سەرۆک کۆمار لە درێژەی قسەکانیدا جەختی کرد: کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی وایە کە ڕێگای دانوستانەکان تەنیا کاتێک دەتوانێت ئەنجامی بەرجەستەی لێ بکەوێتەوە کە لایەنی بەرامبەر لە بری سیاسەتی هەڕەشە و گوشار و سەپاندن، ڕێبازی متمانەسازی و ڕێزگرتن لە یەکتر بگرێتەبەر؛ چونکە ئێران لەچوارچێوەی پرەنسیپە دانپێدانراوەکانی یاسای نێودەوڵەتی و ڕێسا جیهانیەکان، تەنیا جەخت لەسەر بەدیهێنانی مافە ڕەواکانی گەلەکەی دەکاتەوە و لەدەرەوەی ئەم چوارچێوەیە هیچ داواکارییەکی نەوروژاندووە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha