١٦ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٤:١٥
Source: Mehrnews
عێراقچی: ئیسرائیل بە یاسابەزاندن، ڕۆژئاوای ئاسیای نائەمن کردووە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای، وتی: پرسی نائاسایشیی ڕۆژئاوای ئاسیا تا کاتی بەردەوامبوونی هەڵسوکەوتی نایاسایی ڕژیمی ئیسرائیل درێژەی دەبێت.

سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای، وتی: ەلو باوەڕەداین کە ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای لە پێگەیەکی گونجاو دایە بۆ ئەوەی وەک کۆڵەکەی بنەمایی تەکوزییەکی نوێی چەند جەمسەری جیهانی ڕۆڵ بگێڕێت و لێىڕاوانە دژی تاک‌ڕەهەندی، شەڕخوازی و هەوڵەکان بۆ لاوازکردنی سەروەریی وڵاتان بوەستێت.

ناوبراو بە ئاماژە بە هێرشی یەکلایەنە و دەستدرێژانەی ڕژیمی زایۆنی لە 13ی ژوئەن بۆ سەر ئێران و تیرۆری بێ‌بەزەییانەی زانایان و مامۆستایانی زانکۆ و خەڵکی مەدەنی و زیانگەیاندن بە ڕێکخراوەگەلی ئاشتی‌خوازانەی ناڤۆکیی ئێران و پاڵپشتیی ئەمریکا لەو جەنایەت و دەستدرێژییە، وتیشی: لەو هێرشانەدا زیاتر لە 6850 کەسی بێ‌تاوان شەهید و بریندار بوون، کە ڕێژەیەکی زۆریان ژنان و منداڵانن.

عێراقچی هەروەها جەختی لە زەروورەتی تێگەیشتن لە پاشهاتی مەترسیداری حەسانە و بەری‌بوونی ڕژیمی ئیسرائیل لە داگیرکاری و کۆمەڵکوژی و ئاپارتاید و شەڕاژۆیی و ئیدانەکردنی جەنایەتەکانی کرد و ڕاشیگەیاند: پرسی نائاسایشیی ڕۆژئاوای ئاسیا تا کاتی بەردەوامبوونی هەڵسوکەوتی نایاسایی ڕژیمی ئیسرائیل درێژەی دەبێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha