١٦ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٤:١٧
Source: Mehrnews
سوەیدا و پیلانی دابەشکارانەی تلاڤیڤ-واشنتۆن بۆ سووریا

گۆڕانکارییە ناوچەییەکانی سوەیدا و ڕووداوە هاوپەیوەندەکان بە هێزەکانی دیموکراتیکی کوردی سووریا نیشاندەری پیلانی نهێنیی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی بۆ بایکۆت و کۆنتڕۆڵی خەڵکی سووریا لە پێناو دابەشکردنی ئەو وڵاتەیە.

بەشی نێودەوڵەتی: درێژەی پێکدادانەکان لە شاری سوەیدا و شکستی ناوبژیگەری بۆ چارەسەریی ناکۆکییەکان و پەلاماری هێزە ئەمنییەکانی ژێر فەرمانی جۆلانی بە بیانووی چارەسەریی ململانێکان کە بە هۆی جموجۆڵی بەربڵاوی فیرقەیی لە ناوچەدا هاتۆتە گۆڕێ، نیشاندەری قۆناغێکی نوێی شەڕ و پێکدادانەکان لە سووریایە.

ئینجا لە کاتێکدا کە ڕژیمی جۆلانی پاگەندەی گەیشتن بە ئاگربڕ و چارەسەریی ناکۆکییەکان لە کاتژمێرەکانی ڕابردوو دەکات، ڕاپۆرتەکان باس لە هێرشی ڕێکخراوەیی‌تری چەکدارانەی عەشایر دواکەوتوو لە ناوچەی دەرعا لە هاوێری ڕۆژئاوای ناوچەی سوەیدا بۆ ناوچەکانی تر لە ڕۆژانی ڕابردوو دەکەن. ئەوە لە کاتێکدایە کە وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی ناوخۆی سووریا هێزێکی بەربلاویان بە چەکی قورس و درۆنەوە ڕەوانە کردووە، بۆ ئەوەی بتوانن ئەو ناوچانە بهێننە ژێر ڕکێفی خۆیان.

لە لایەکی ترەوە هێرشە بەردەوامەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر ئەو ناوچانە، سەلمێنەری ئەوەن کە پاگەندەی جۆلانی بۆ گەیشتن بە ئاگربڕ، دوورە لە واقیعی گۆرانکارییەکانی ناوچە و لە هەمان حاڵدا بڵاوبوونەوەی بەیاننامەی درۆزییەکان سەبارەت بە تەسلیم‌نەبوونیان لە بەرامبەر زەخت و گوشاردا هەر زوو درۆبوونی پاگەندەکانی سەلماند.

ڕاپۆرتگەلێک کە سەرچاوە خۆجێیەکانەوە بڵاو دەبێتەوە، باس لەو دەکات کە دۆخی ناوچەکانی تری ئەو پارێزگایە، بە تایبەت لە سەر ڕێگەی پەیوەندیی لەگەڵ دیمەشق ئاڵۆزە و گوندەکانی هاوێری ڕۆژئاواییش بە تەواوەتی گەمارۆ دراون و یارمەتیی پزشکی و مرۆیی بەڕووی ئەو خەڵکەدا داخراوە و خەڵکی بە ناچاری ماڵ و یانەی خۆیان بەجێ‌دێڵن.

هەوڵی ئەمریکی-زایۆنی بۆ دابەشکردنی سووریا

ڕۆژنامەی "الاخبار" دەنووسێ کە لە لێکدانەوەی پشت پەردەی گۆڕانکارییەکان بە تایبەت لە ناوچەی سوەیدادا، پێدەچێ کە واشنتۆن و تلاڤیڤ بەدوای دابەشکردنی سووریا لە ڕێگەی هەلومەرجی ناوچەیی و گوشاری فیرقەیین، بۆ ئەوەی لە کاتی پێویستدا لەو کارتە بە قازانجی خۆیان کەڵک وەربگرن.

بەو پێیە تلاڤیڤ هەوڵ دەدا پەرە بە پێدەزیی خۆی لە ناوچەکدا بدات و بە بیانووی پاڵپشتی (بۆ وێنە لە درۆزییەکان) گرووپە پاشکەوتووەکانی ئەوێ گرێ بداتەوە بە بەرژەوەندییەکانی خۆی و ئەوە واتە، نانەوەی مەیدانێکی مین لە بواری سیاسیی سووریا بۆ کاتی پێویستی تەقاندنەوە.

لە لایەکی ترەوە ئەمریکا بە مەرجی بێ لایەنی سووریا هەمبەر بە ناکۆکییە ناوچەییەکان و هەڤیازیدان بە ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی گوڵان و کشانەوە لە هاوکێشەکانی داهاتوو لە ناوچەدا و هەروەها داگیرکاریی بەربڵاوی ناوچە باشوورییەکانی ئەو وڵاتە و هەروەها پاڵپشتیی ئەمریکا لە هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا، هەوڵی داوە ناوی سووریا و سەرکردەی پێشتر تیرۆریستی ئەو وڵاتە، لە لیستی ڕەشی خۆی پاک بکاتەوە.

دیارە لە دۆخێکی ئاوادا سەرنجەکان ڕوو لە هاوکاتبوونی بشێوییەکان لەگەڵ دیداری ڕاستەوخۆی بەرپرسانی سووری و زایۆنی لە باکۆ دەکەن کە بڕیارە بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ ڕژیمی زایۆنی بەڕیوە دەچێت و میدیاکان ئەوە بە چرای سەوز نیشاندان بە گرووپە چەکدارەکان بۆ هێرش بە سوەیدا لێک دەدەنەوە. لە کاتێکدا سەرچاوەگەلی زایۆنی ئیدعا دەکەن کە هیچ دەستێوەردانێکیان، جگە لە چەندین هێرشی ئاسمانی و تانکی، لەو گۆڕانکارییانە نەبووە.

بێ گومان ئەو هەلومەرجە هاوسەنگە لەگەڵ هەڵوێستی ئەمریکا بۆ یەکڕیزی لەگەڵ دەوڵەتی سووریا و ئەگەرچی واشنتۆن لە یەک دەیەی ڕابردوو خۆی بە پاڵپشت و هاوپەیمانی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک دەزانی، بەڵام لە دۆسیەی ئەو هێزانەشدا گەیشتۆتە بنبەست و ئەو هێزانەش خوازیاری دۆخێکی فیدراتیو و گەڕەنتی بۆ مانەوەیان وەک فراکسیۆنێکی یەکە بوونە.

ئەنجام

بەو پێیە لەسای هاوئاراستەیی هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ ئەمریکا و هەوڵی هێزەکانی درۆزی سووریا بۆ پەیوەندی‌گرتن لەگەڵ ڕژیمی زایۆنی، پێدەچێ مانەوەی سووریایەکی یەکپارچە بەرەوڕووی ئاستەنگێکی زۆر گەورە هاتووە و تلاڤیڤ و واشنتۆن لە ژێرەوە خەریکی راپەراندنی سیاسەتی کۆنی کۆلۆنیالیستیی خۆیانن. سیاسەتێک کە سووریا بەرەوڕووی مەترسیی هەڵوەشانەوە دەکات.

کەواتە لەو هەلومەرجەدا دەبێ چاوەروان بێن کە ناکۆکیی سوەیدا بە ئاراستەی کۆتاییەکی کارەساتباردا بچێت. کارەساتێک کە لە ئەنجامی ڕێککەوتنی ئەمریکی-زایۆنی لەگەڵ ڕژیمی جۆلانی لە سووریادا وەدی هاتووە. دەنا ناردنی ئەو هەمووە هێزە بە چەکی قورسەوە جگە لە کۆمەڵکوژی ناتوانێ ئەنجامێکی تری هەبێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha