عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە پەیامەکەدا دەڵێت: "ئەگەر چەکدارانی کوردی سووریا چەکەکانیان دابنێن، کورد کۆمەڵکوژ دەکرێت، سەریان دەبڕدرێت، جۆلانی، یان ئەحمەد شەرع، بریکاری داعشە، داعش و تورکیا لەو ناوچەیەدا ئامادەن، چەکداماڵینی هێزە کوردییەکانی سووریا مەحاڵە و ڕوونادات".
ئۆجەلان لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا ئاماژەی بە ڕۆڵی حکومەتی تورکیا کردووە و دەشڵێت: "لە شەش مانگی ڕابردوودا بەرپرسیارێتی خۆمان جێبەجێکرد، ئێستا نۆرەی حکومەتە ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر. ئەگەرنا ئەمە کۆتایی ئەو ڕێگایە کە دەتوانین لە دژی حکومەت بەردەوام بین".
Your Comment