١٦ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٤:١٦
Source: Mehrnews
خێزانێک بە تاوانی گوێدانی مۆسیقای کوردی لە تورکیا سزا دران

خێزانێکی کوردی ئەستەنبۆڵی، تەنیا بە تاوانی بیستنی مۆسیقای کوردی لە ئۆتۆمبیلەکەیان، لە لایەن پۆلیسەوە هێرشیان کرایە سەر و لەو ڕووداوەدا ژنێکی دووگیان، منداڵە 7 مانگەکەی لەبار چوو.

خێزانێکی کورد لە 13ی جووڵای 2025، لە کاتی گەڕانەوە لە گەشت و سەیران لە ناوچەی بایرام‌پاشای ئەستەنبۆڵ، بە تاوانی گوێدان بە مۆسیقای کوردی لە ئۆتۆمبیلەکەیان، لە لایەن پۆلسیەوە هێرشیان کرایە سەر و پاش قۆڵبەست‌کران، کەوتنە بەر لێدان و ئەشکەنجەی ئەو هێزانە.

بە گوێرەی گێڕانەوەی خود ئەو خێزانە، پۆلیسی ئەستەنبۆڵ پاش لێدانی تۆمەتی "تیرۆریست" لەوان بە تاوانی بیستنی مۆسیقای کوردی، بەربۆتە لێدانیان و لە ئەنجامی ئەو هەڵمەتە، ژنێکی دووگیان بە ناوی زێنەب یامان، پاش لێدان و ئێش‌گەیاندن بە زکی، ناچار لە بەدنیاهێنانی منداڵە حەوت‌مانگەکەی بە سزاریەن بووە کە لە ئێستادا دۆخی منداڵە زۆر ناجێگرە و لە بەشی پیڕاگەیشتنی تایبەتیدا ڕاگیراوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha