خێزانێکی کورد لە 13ی جووڵای 2025، لە کاتی گەڕانەوە لە گەشت و سەیران لە ناوچەی بایرامپاشای ئەستەنبۆڵ، بە تاوانی گوێدان بە مۆسیقای کوردی لە ئۆتۆمبیلەکەیان، لە لایەن پۆلسیەوە هێرشیان کرایە سەر و پاش قۆڵبەستکران، کەوتنە بەر لێدان و ئەشکەنجەی ئەو هێزانە.
بە گوێرەی گێڕانەوەی خود ئەو خێزانە، پۆلیسی ئەستەنبۆڵ پاش لێدانی تۆمەتی "تیرۆریست" لەوان بە تاوانی بیستنی مۆسیقای کوردی، بەربۆتە لێدانیان و لە ئەنجامی ئەو هەڵمەتە، ژنێکی دووگیان بە ناوی زێنەب یامان، پاش لێدان و ئێشگەیاندن بە زکی، ناچار لە بەدنیاهێنانی منداڵە حەوتمانگەکەی بە سزاریەن بووە کە لە ئێستادا دۆخی منداڵە زۆر ناجێگرە و لە بەشی پیڕاگەیشتنی تایبەتیدا ڕاگیراوە.
Your Comment