محەمەد یەساولی وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتی: لەگەڵ ئاگاداربوونەوەی ناوەندی ئاگرکوژاندنەوە لە ڕووداوەکە، هێزەکانم خێرا ڕەوانەی شوێنەکە کرد و بە خێراترین کاتی مومکین، ئاگرەکە کوژاندرایەوە.
وتیشی: لەو ئاگرکەوتنەوەدا کە لە کارگەیەک بە ڕووبەری نزیکەی هەزار مەتری دووجادا ڕووی دابوو، هێزەکان پێشیان بە تەشەنەی ئاگر بۆ کەرتەکانی تر گرت و خێرا هەڵمەتی هێمنکردنەوە ڕاپەڕێندرا و بە خۆشحاڵییەوە ئەو ڕووداوە هیچ قوربانییەکی گیانیی بەدواوە نەبوو.
Your Comment