لە حاڵێکدا کە سووریا سەردەمێکی نوێ لە سەقامگیری دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد تێدەپەڕێنێت، یەکیک لە سەرەکی ترین کێشە ناوخۆییەکان، هێشتا بێ چارەسەری ماوەتەوە و ئەویش چارەنووسی هێزەکانی هەسەدە و ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریایە.
لە گۆشەگیریی بۆ باوەشی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی
لە حەوت مانگی ڕابردوو و دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد، نزیک بە 80 وڵات و ناوەندی نێونەتەوەیی بۆ هاوکاری سیاسی و ئابووری لەگەڵ ئەحمەد شەرع چوونەتە سووریا.
گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان کە لە ٥٠ ساڵی ڕابردوو بەسەر دیمەشق سەپابوو، یان بەتەواوەتی هەڵگیراون یان هەڵپەسێردراون و بڕیارە ئەحمەد شەرع وەکوو سەرۆک کۆماری سووریا لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لێدوان بدات.
زیاتر لە ٢٠ ملیار دۆلار گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمریکا، قەتەر، تورکیا و عەرەبستان و ئەورووپا واژۆ کراوە.
ڕێککەوتنێکی بێ دەرئەنجام
لە حاڵێکدا کە حکومەتی نوێ لە دیمەشق هەوڵ دەدات پێکهاتەی نەتەوەیی ببووژێنێتەوە و شەقامی بدات، هێزەکانی هەسەدە تا ئێستا لە ڕێگای تێکەڵ بوون لە ئەرتەشی نەتەوەیی هاوڕێیەتیەکی کاریگەریان نەبووە.
سەرەڕای واژۆی ڕێککەوتنێک لە مانگی مارسی ٢٠٢٥، دانوستانە دواییەکانی نێوان ئەو دوولایەنە پێشکەوتنێکی ئەوتۆی نەبووە و هێزەکانی هەسەدە چەندین جار هەوڵی گواستنەوەی چەکە قورسەکانی بۆ حەلەب و بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ هێزەکانی حکومەتی ناوەندی داوە.
کۆبوونەوەی بێ دەرئەنجام لە دیمەشق
لە هەوڵێکی نوێدا بۆ چارەسەری ئەو قەیرانە، هەفتەی ڕابردوو کۆبوونەوەیەکی بە بەشداری بەرپرسانی حکومەتی سووریا، ڕێبەری هەسەدە و نوێنەرانی ئەمریکا و فەڕەنسا لە دیمەشق بەڕێوە چوو بەڵام هیچ ئەنجام و پێشکەوتنێکی نەبوو.
هەسەدە داوای پاراستنی پێکهاتەی سەربازی سەربەخۆی خۆیان و پێکهاتەی ئیداری ئێستایان بە هەمان ناو دەکەن.
ئەو داواکاریانە بووەتە هۆی تووڕەیی شاندی حکومی دیمەشق و بێ هیوایی ناوبژیوانانی ئەمریکی و فەڕەنسی.
کەم کردنەوەی پاڵپشتی ئەمریکا لە هێزە کوردییەکان
لە حاڵێکدا کە هەسەدە بۆ زیاتر لە دە ساڵ هاوپەیمانی سەرەکی ئەمریکا لە بەرەناگر بوونەوەی داعش بووە، بەڵام وادیارە یەکمایەتی واشنتۆن گۆڕیوە. پێنتاگۆن بە فەرمی ڕایگەیاندووە کە تەنیا ئەرتەشی نەتەوەیی دیمەسق ئەبێ بتوانێت چەک بەکار بهێنێت و ئەوە بە واتای کۆتایی کاری هەر جۆرە هێزێکی چەکداری لەوانە هەسەدەیە.
هەسەدە؛ لە هاوپەیمانێتییەوە بۆ لەمپەر؟
لە ڕوانگەی چاوەدێرانی ڕۆژاواییەوە، هێزە کوردییەکان ئێستا لە ئەکتەرێکی کاریگەرەوە، بۆ لەمپەرێک بۆ سەر ڕێگای سەقامگیری و یەکگریوویی سووریا گۆڕاوە بەجۆرێک کە تام باراک نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا دەڵێت کە فیدراڵیزم لە ئەو وڵاتە هیچ جێگایەکی نییە.

حەوت مانگ دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد، حکومەتی کاتی سووریا خەریکی بەدەست هێنانی ڕەوایی لە ئاستی نێودەوڵەتی و سەقامگیری ناوخۆییە، بەڵام ئەوەی بێ ڕێگاچارە ماوەتەوە پرسی کورد لە ئەو وڵاتەیە.
Your Comment