به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە بەغدا یەوم، شیروان میرزا ئەندامی کۆمیسیۆنی ئابووری و فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی لە پەرلەمانی عێراق لەو بارەوە وتی: بەشی هەرێمی کوردستان لە ڕەشنووسی بودجەی ٢٠٢٠ی عێراق، باشە و هەنگاوێکی بۆ سەقامگیری پێوەندییەکانی دەوڵەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستان دێتە ئەژمار.
شیروان میرزا زیادی کرد: بەرز بوونەوەی ڕێژەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە چوارچێوەی ڕەشنووسی بودجەی عێراق لە ٦٨ ملیار دینارەوە بۆ ٧٦ ملیار دینار، هەنگاوێکی باشە.
ناوبراو وتیشی: پەسەند کردنی بودجەی عێراق بەم شێوەیە، پێوەندی بە ڕێککەوتنی سیاسی بەغدا و هەولێر و ئاستی قبووڵ کردنی لەلایەن پەرلەمانتارەکانەوە هەیە و ڕەشنووسی یاسای بودجەی ٢٠٢٠ لە بواری تەکنیکی، بە پێی دۆخی وڵات و دۆخی بەجێماو لە تەشەنە سەندنی کۆرۆنا و پاشهاتەکانی ئەو دوو بابەتە، باشە.
شیروان میرزا دەڵێت: ڕەشنووسی ئەو یاسایە تا ڕادەیەکی زۆر لەلایەن هەرێمەوە قبووڵ دەکرێت.
342/