گۆڤاری فۆربز نووسی: بەرەبەیانی دووشەممە، درۆنێکی خۆکوژ لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە بێ خەساری مادی شوێنگیری کرا و لەناوبرا. لە هەمان ڕۆژدا جارێکی دیکە کێڵگەی نەوتی خورمەڵە زیانی بەرکەوت و هێرش بۆ سەر کێڵگەی نەوتی سەرسەنگیش چالاکییەکانی ئەو کێڵگەیەی ڕاگرت.
ئەمانە نوێترین هێرشەکان بوون لە حاڵێکدا کە پێشتریش هاوشێوەی ئەو هێرشانە کراوە و هەر یەکە بە شێوەیەک شوێنگیری کراون.
ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەەی هەولیر بنکەیەکی سەربازی هەیە کە بە سیستەمی مەودا کورتی بەرگری سی ڕەم دەپارێزرێت و سیستەمێکی پاتریۆتیش لە ئەو بنکە جێگیر کراوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە فەرمی گرووپە عێراقییەکان بە بەرپرسی ئەو هێرشانە دەزانێت ، پاگەندەیەک کە بەغدا بە توندی ڕەتی دەکاتەوە.
بە پەسەند کرانی یاسای دەسەڵاتی بەرگری نەتەوەیی ئەمریکا لە دیسەمبەری 2023 کە بڕگەیەکی لەسەر تەیار کردنی هێزی پێشمەرگە بە سیستەمی بەرگرییە، هیواکان لە هەولێر زیاد بووەوە. بەڵام هەرێم لەبەر نەبوونی پێگەی فەرمی وەکوو وڵاتێکی سەربەخۆ ناتوانێت ڕاستەوخۆ چەک بکڕێت و ئێستا تەنیا پاڵپشتی سیاسی ئەمریکای هەیە بەتایبەتی بە پاڵپشتی نەکردنی سەربازی بەغدا لە هەرێم.
ئەلیکس ئالمیدا شرۆڤەکاری ئەمنیەتی لە دامەزراوە راوێژکاری وزە، دەڵێت: ئەگەری ڕادەست کردنی سیستەمی بەرگری ئاستی بان وەکوو پاتریۆت یان ناسامس کە بۆ شوێنگیری کردنی مووشەکی بالستیکە بە هەولێر، زۆر کزە و حکومەتی ناوەندی بەغدا دژی گواستنەوەی ئەو جۆرە سیستەمانە بۆ ئەو ناوچەیەیە.
ئەوەش ڕاستە کە سیستەمی سی ڕەم لە فڕۆکەخانەی هەولێر هەیە بەڵام لەبەر نزیک بوونی فڕۆکەخانەکە بە ناوچەی نیشتەجێی و بوونی بالەخانەی بەرز، ئەمریکا گومانی هەیە لە بەکارهێنانی.
ئالمیدا پێی وایە کە لەوانەیە ئەمریکا لە جیاتی ئەو سیستەمانە، سیستەمی APKWS ڕادەستی هەولێر بکات کە هەم تێچووی کەمە و هەم بە زیاد کردنی کیتی لەیزری، ببێتە مووشەکێکی ڕێنوێنی کەری ورد کە دەتوانێت بە باشی درۆنی بچووک و خۆکوژ بکاتە ئامانج.
Your Comment