مەزلووم کۆبانی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە)، بە بڵاوکردنەوەی توتێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا، هەمبەر بە هێرشەکانی ئەمدواییە بۆ سەر پارێزگای سوەیدا و قوربانیبوونی ژنان و منداڵان و هێما ئاینییەکان، نیگەرانی خۆی دەربڕی و خوازیاری وەستاندنی خێرای ئەو هێرشانە بوو.
کۆبانی ڕایگەیاند: کۆمەڵکوژیی ژنان و منداڵان و دەستدرێژی بۆ سەر هێما ئایینییەکان، جەنایەتی دژی مرۆڤایەتی و بایەخەکانی خەڵکی سووریایە و دەبێ خێرا ئەو هەڵمەتە دەستدرێژەکرانە بوەستێنن و هۆکاران وەڵامدەر بن.
ڕاشیگەیاند: پرسی خەڵکی درۆزی، پرسێکی نیشتمانییە و ڕێگەچارەکان دەبێ پشتئەستوور بە دەستوور و لە ڕێگەی گفتوگۆوە بێت.
Your Comment