١٧ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٢:١٣
Source: Mehrnews
کاریگەری هێرشی درۆنی لەسەر دامەزراوە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان

دوو کۆمپانیای گەورەی نەوتی دەرەکی واتا Genel Energy و Gulf Keystone Petroleum دوابەدوای هێرشی درۆنی تەقینەوەیی بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە چالاکییەکانی خۆیان بە شێوەی کاتی راگرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەڕەنسا، کۆمپانیاکانی Gulf Keystone Petroleum و Genel Energy ئەمڕۆ چوارشەممە 16 ی جوون ڕایانگەیاند کە دوابەدوای هێرشە درۆنییەکان چالاکییەکانی خۆیان لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بە شێوەی کاتی ڕادەگرن. هەر دوو کۆمپانیاکە جەختیان کرد کە هیچ جۆرە خەساری گیانی لە فەرمانبەرەکانیان نەدراوە بەڵام ڕاگرتنی وەبەرهێنان دەتوانێت لێکەوتەی ئابووری گرینگ بۆ ئەوان و بۆ هەرێمیش بەدواوە بێت.


بەرەبەیانی ئەمڕۆ، چوارشەممە سێ کێڵگەی نەوتی لە زاخۆ و دهۆک کە کۆمپانیایەکی نرویژی و ئەمریکی بەڕێوەی دەبەن، کرایە ئامانجی هێرشی درۆنی.

کاردانەوەی کۆمپانیاکان:

DNO ی نرویژی ڕایگەیاند کە لێکدانەوەی خەسارەکان خەریکە ئەنجام دەدرێت و وەبەرهێنان بەزوویی دەست پێدەکاتەوە.

Gulf Keystone ی ئەمریکیش ڕایگەیاند کە ئەگەرچی کێڵگەی نەوتی شێخان راستەوخۆ خەساری پێنەگەیشتووە بەڵام بەهۆی نزیک بوون بە شوێنی تەقینەوەکەوە، دۆخەکەی لە نزیکەوە شوێنگیری دەکرێت.

دابەزینی بایەخی بەشی کۆمپانیاکان:

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گۆڤاری لۆندن ساوت ئیست، بایەخی بەشی ئەو کۆمپانیاگەلە لە بورسی لەندەن دوای ڕاگەیاندنی ڕاگرتنی وەبەرهێنان دابەزیوە: بە شێوەیەک کە Genel Energy نزم بوونەوەی 4.1 لەسەدی هەبووە و بەشی Gulf Keystone یش 4.3 لەسەدی دابەزینی هەبووە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha