١٦ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٤:١٣
Source: Mehrnews
ئەمریکا و ئەورووپا هەڕەشەی گەڕانەوەی گەمارۆ لە ئێران دەکەن

ماڵپەڕێکی ئەمریکی پاگەندەی کرد کە ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەورووپی هاوپەیوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، کاتێکیان دیاری کردووە و ئەگەر ڕێککەوتن نەکرێت گەمارۆکانی ئەنجومەنی ئاسایش جێبەجێ دەکرێت.

 ماڵپەڕی ئەمریکی ئەکسیۆس پاگەندەی کرد کە وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بریتانیا کۆتایی ئۆگۆستیان وەکوو کاتی کۆتایی بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەل ئێران دیاری کردووە.

بە پێی ڕاگەیاندنی ئەو سەرچاوەگەلە، هەندێک وڵاتی ئەورووپی کە هەمبەر هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران هیچ کاردانەوەیەکیان نەنواند و هێرشەکانیان ئیدانە نەکرد، ڕایانگەیاندووە کە ئەگەر ئێران کۆمەڵگای جیهانی لە بەرنامەی ئەتۆمی خۆی دڵنیا کاتەوە، گەمارۆ لە دژی ئەو وڵاتە ناسەپێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha