١٧ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٢:١٣
Source: Mehrnews
هەسەدە خوازیاری وەستاندنی شەڕی سوەیدا بوو

فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە کاردانەوە بە پێکدادان و هێرشەکانی ئەمدواییە بۆ سەر شاری سوەیدا، هەمبەر بە کرانە ئامانجی خەڵکی مەدەنی و پێشێل‌کرانی بەها مرۆییەکان هوشداری دا و خوازیاری وەستاندنی خێرای توندوتیژییەکان بوو.

مەزلووم کۆبانی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە)، بە بڵاوکردنەوەی توتێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا، هەمبەر بە هێرشەکانی ئەمدواییە بۆ سەر پارێزگای سوەیدا و قوربانی‌بوونی ژنان و منداڵان و هێما ئاینییەکان، نیگەرانی خۆی دەربڕی و خوازیاری وەستاندنی خێرای ئەو هێرشانە بوو.

کۆبانی ڕایگەیاند: کۆمەڵکوژیی ژنان و منداڵان و دەستدرێژی بۆ سەر هێما ئایینییەکان، جەنایەتی دژی مرۆڤایەتی و بایەخەکانی خەڵکی سووریایە و دەبێ خێرا ئەو هەڵمەتە دەستدرێژەکرانە بوەستێنن و هۆکاران وەڵامدەر بن.

ڕاشیگەیاند: پرسی خەڵکی درۆزی، پرسێکی نیشتمانییە و ڕێگەچارەکان دەبێ پشتئەستوور بە دەستوور و لە ڕێگەی گفتوگۆوە بێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha