٣١ کانونی یەکەم ٢٠١٩ - ١٠:٠٣
موسەوی: دەسدرێژی سەربازی ئەمریکا بۆسەر هێزە عێراقیەکان سەلمێنەری ئاشکرای ترۆریسمە

وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ، دەسدرێژی سەربازانی ئەمریکا بۆسەر خاکی عێراق وپەلامار بۆ سەر بنکە وبارەگای بەسیجی جەماوەری عێراق" حەشدی شەعبی" بە نیشانەی ئاشکرای تیرۆریسم زانی وپیداگرت: ئەمریکا دەبێ کۆتایی بدات بە حوزوری داگیرکەرانەی خۆی لە ناوچە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - " سەیید عەباس موسەوی" وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە بە شەرمەزار کردنی پەلاماری ئەمریکا بۆ سەر بنکەی هێزە عێراقیەکان لە ناوخاکی ئەم وڵاتە پیداگرت: ئەمریکا دەبێ ڕێز بگرێت لە  سەربەخۆیی، دەسەڵاتدارەتی وسەروەری ویەکپارچەیی خاکی عێراق ودەسوەردانی خۆی لە کاروباری ناوخۆی ئەم وڵاتە ڕابگرێت.

موسەوی هەروەها بە ئاماژەدان بە درو بوونی ئیدعا وبانگەشەی ئەمریکا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم وتی: ئەمریکا، بنکە وبارەگای هێزگەلێکی داوەتە بەر پەلامار کە لە درێژایی ساڵەکانی ڕابردو زەبری قورسیان لە تیرۆریستە داعشیەکان داوە.

وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ، بوونی هێزە بیانیەکان لە ناوچەی هۆی نائەمنی ، ئاڵوزی وقەیران زانی ووتی: ئەمریکا بەم پەلامارانە ، پشتیوانی ولاگری بە بڕانەی خۆی لە تیرۆریسم وکەمتەرخەمی بە سەربەخۆیی ودەسەڵاتدارەتی وسەروەری وڵاتان پێشان داوە ودەبێ بەرپرسایەتی شوێنهاتی ئەم کردەوە نایاساییەی خۆی قەبوڵ بکات.

موسەوی هەروەها وێڕای ڕاگەیاندنی پشتیوانی ئێران لە سەربەخۆیی ، یەکپارچەیی خاک ودەسەڵاتدارەتی وسەروەری نیشتمانی عێراق، لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدان وبریندارانی ئەم پەلامارە تیرۆریستیەی ئەمریکا هاوخەمی دەربڕی.

فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە ئەمریکیەکان شەوی یەکشەممە لەسەر دوشەممە بنکە وبارەگای تیپەکانی ٤٥ و ٤٦ی حەشدی شەعبی لەشاری قائیم لە سنووری عێراق لەگەڵ سووریایان داوەتە بەر پەلامار ، لەم پەلامارە لانی کەم ٢٥ کەس لە ئەندامانی " حەشدی شەعبی " شەهید و٥١کەسیش بریندار بوون.

..........
340