١٧ کانونی یەکەم ٢٠١٩ - ١٠:٥١
ئاژاوەچیان، پەلاماری خێمەو شوێنی حەوانەوەی زیارەتکارانی ئیمام حوسێن(ع) یان دا لە کەربەلا و سوتاندیانن

سەرکردایەتی پۆلیسی کەربەلا دوێشەو(سێ شەممە) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئاژاوەچیان و تێکدەرانی ئاسایش، خێمەی زیارەتکاران و ئەڤیندارانی ئیمام حوسێن(ع) یان لەو شارە سوتاندووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەرکردایەتی پۆلیسی کەربەلا لەو بەیاننامەدا ڕایگەیاندووە، ئاژاوەگێڕان لەشاری کەربەلا تەنیا بە وێرانکردنی بانکەکان، بینا حکومیەکان و سامانی گشتی و تایبەتی و ئۆتۆمبیلی تاکەکەسیی شارومەندانی عێراقی وازیان نەهێناوە بەڵکوو ژمارێک لەوان دوێشەو، خێمەو شوێنی حەوانەوەی زیارەتکاران وئەڤیندارانی ئیمام حوسێن(ع) یان سوتاند، ئەو شوێن و ناوەندانەی وەرگری هەزاران زیارەتکاری حوسێنی بوون.

لەو بەیاننامەدا هەروەها ڕاگەیێندرا کە؛ ئاژاوەگێڕان و وێرانکەران بە سوتاندنی لاستیک، چوونەدەر لەناوچەی دیاریکراو بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی، دەستیان کرد بە پچڕاندنی ڕێگاکانی پەیوەندیی لەو شارە هەتا تەگەرەبخەنە بەردەم هاتووچۆی شارومەندان. ئەوەش پێشاندەری ئەوەیە کە ئەوان تەنیا لەهەوڵی ئاژاوەنانەوەو وێرانکردنی شاردان.

سەرکردایەتی پۆلیسی کەربەلا هەروەها داوای لە خەڵکی ئەو شارە، ناڕازییانی ئاشتی خواز، پیاوماقوڵان و سەرۆک عەشیرەکانی ئەو شارەکرد بۆ بەرەوڕووبوونەوەی ئەو چەشنە ئاژاوەگێڕییانە هاوکاریی هێزە ئاسایشییەکان بکەن.

ژمارێک لە شارەکانی عێراق لەوان بەغدا لە چەند حەوتەی ڕابردوودا شایەتی بەڕێوەچوونی خۆپێشاندان بوون بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە دۆخی نالەباری راژەکاریی گشتی، نەبوونی هەل و دەرفەتی کارکردن و گەندەڵیی ئیداری بەڵام ئەو خۆپێشاندانانە لەڕۆژانی ڕابردوودا ، توندوتیژییان لێکەوتەوەو دەیان کوژراو و برینداری بەدواوە بوو.

بەپێی بەڵگەو سەنەدەکان، خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین لە عێراق خۆڕسک نەبووەو بیانییەکان دەوریان هەبووە لە سەرگرتنی ئەو خۆپێشاندانانە.

..........
340