بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بەرهەم ساڵح دوێنێ یەکشەممە بە ناردنی نامەیەک بۆ محەممەد حەڵبووسی سەرۆکی پەرلەمانی ئەم وڵاتە لێی ویست بەپێ ی مادەی 76 ی یاسای بنەڕەتیی گەورەترین فراکسۆینی پەرلەمانیی بناسێنی ، تا هەرچی خێراتر چارەنووسی بەربژاری وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیریی دیاری بکرێ .
دوای کشانەوەی دوو حەوتە لەمەوبەری عادل عەبدولمەهدی لە پۆستی سەرۆک وەزیریی عێراق محەمەد حەڵبووسی لە بەرهەم ساڵحی ویست لە ماوەی 15 ردا بەربژاری ەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزریریی ئەم وڵاتە دەسنیشان بکات .
سەرچاوە عێراقیەکان دەڵێن تا ئێستا چەند کەس بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکووەزیریی ناویان هەیە بەڵام تا ئێستا رێککەوتن لە بارەی کەسێکی تایبەتەوە نەکراوە .
..........
340