٩ کانونی یەکەم ٢٠١٩ - ١٠:٠٦
مەجلیس لێپرسینەوە لە سێ وەزیری دەوڵەتی ڕۆحانی دەکات

وتەبێژی لێژنەی سەرۆکایەتی مەجلیسی شوورای ئیسلامی وتی: لێپرسینەوە لە وەزیرەکانی نەوت، ناوخۆ و پەروەردە و بارهێنان لە دەستووری کاری مەجلیس دایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەسەدوڵڵا عەباسی وتەبێژی لێژنەی سەرۆاکیەتی مەجلیس ئەمڕۆ لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتی مەجلیس لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی سەبارەت بە لێپرسینەوە لە چەند وەزیر وتی: ئێستاکە لێپرسینەوە لە وەزیرەکانی نەوت، ناوخۆ و پەروەردە و بارهێنان لە دەستووری کاری مەجلیس دایە و لە ماوەی ئەمڕۆ یان سبەی ئەو سێ وەزیرە بە ئامادە بوون لە کۆمیسیۆنەکانی پێوەندیدار ئەبی وەڵامدەری نوێنەرەکان بن.

ناوبراو درێژەی دا: بە پێی دۆخی تایبەتی وڵات و یەکمایەتی بە تاوتوێ کردنی بودجە لە مەجلیس، هیوادارین کە نوێنەران لە شرۆڤەدانی ئەو وەزیرانە ڕازی ببن و لێپرسینەوە لە ئەو وەزیرانە نەگاتە کۆبوونەوەی گشتی مەجلیس.

...........
340