١ کانونی یەکەم ٢٠١٩ - ١١:٠١
داعش بەرپرسایەتیی ھێرشە تیرۆریستییەکەی لەندەنی گرتە ئەستۆ

تاقمی تیرۆریستیی داعش شەوی یەکشەممە لە بەیاننامەیەک دا ھێرشە تیرۆریستییەکەی لەندەنی پێتەختی بریتانیای گرتە ئەستۆ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ڕۆژی ھەینی کەسێکی ٢٨ ساڵان بە ناوی «عوسمان خان» بە چەقۆ ھێرشی کردە سەر دەستەیەک لە خەڵک لە گەڕەکی « پردی لەندەن_ London Bridge» لە ناوەندی پێتەختی بریتانیا.

لەو پەلامارەدا یەک کەس کوژراو سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

پۆلیسی لەندەن کەسی ھێرشبەری کە پشتێنێکی تەقینەوەی ساختەی پێ بوو دایە بەر گوللـەو کوشتی.

بریتانیا لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە چەندین ھێرشی تیرۆریستیی بە خۆیەوە بینیوە کە لەو ھێرشانەدا دەیان کەس کوژراون و یان بریندار بوونە.

ئاستی وریایی دانی تیرۆریستیی لە بریتانیا لە ئوتی ٢٠١٤وە گەییشتووەتە ئاستی «توند» واتە«ئاستی چوارەم لەو پێنج ئاستەی کە دەستنیشان کراوە»و  ئەمەش وا دەگەیەنێت کە ئەنجام گرتنی ھێرشی تیرۆریستی لەم وڵاتەدا ھەموو چرکەیەک ڕێی تێ ئەچێت.

وڵاتانی ئەورووپی لەوانە بریتانیا کە لە ھیچ جۆرە ھەوڵدانێک بۆ یارمەتی دانی تیرۆریستانی سەقامگرتووی ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناڤین و بەتایبەت تیرۆریستانی جێگیر لە سووریا خۆیانیان نەبواردووە، لە ئێستادا لەگەڵ گەڕانەوەی تیرۆریستانی ئەورووپیی سەربە تاقمی داعش و ئەنجام دانی ھێرشی تیرۆریستی بەرەوڕوو بوونەتەوە.

تورکیا لە یازدەی نۆڤمبەرەوە، دەستی کردووە بە گەڕاندنەوەی دەس و پێوەندە ئەوروپییەکانی داعش بۆ وڵاتەکانیان.

"سولەیمان سۆیلو" وەزیری ناوخۆی تورکیا پێشتر گوتبووی، وڵاتەکەی هۆتێلی تیرۆریستانی داعش نییەو ئانکارا ئەندامانی ئەوروپیی ئەو گرووپە دەگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتەکانیان.

..........
340