٢٥ تشرینی دووەم ٢٠١٩ - ٠٩:٣٦
مووسەوی :وڵاتانێک وا چێکەری ترۆریسمن، گرفتە خۆکردەکان پاڵنەدەن بە ئێران

گوتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە لێدوانە بێ بنەماکان و تاوانەکانی پوو و چەڵ وا ژمارێک لە بەشدارانی کۆبوونەوەی "وتووێژەکانی مەنامە" هێناویانەتە ئاراوە،هاوکات لەگەڵ بە بێ بایخ زانینی ئەم لێدوانانە، تاواناکان وا پاڵدراونەتە کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە ڕەتکراو زانیوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - پانزەهەمین کۆنفرانسی ئاسایشتی ناوچەیی ناسراو بە "وتووێژەکانی مەنامە" شەوی شەممە لە مەنامە، پیتەختی بەحرەین دەستی بەکار کرد.

"عادل جۆبەیر" وەزیری راوێژکار لەکارو باری دەرەوەی عەرەبستان و"ئەنوەر قەرقاش" وەزیری ڕاویژکار لە کارو باری دەرەوەی ئیمارات ڕۆژی ڕابردوو(شەممە) لەم کۆنفرانسە سێ رۆژەیە، کۆماری ئیسلامی ئێرانیان بە ئەنجامدانی کردەوەی تێکدەرانە لەناوچە تۆمەتبار کرد.

بە گوێرەی راپۆرتی فەرمانگەی گشتی ڕاگەیاند و کارو باری گوتە بێژی وەزارەتی دەرەوە،"سەید عەبباس مووسەوی" گوتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە کاردانەوە بەم قسەگەلە بەڕاشکاوی گوتی: ولاتانێک کە خۆیان  چێکەری ترۆریسم و دەمارگرژی و تووند ڕەوی بوون و بە بن پێکردنیی بنە مای  باش دراوسێیەتی، خۆیان لە کارو ابری نێو خۆی ئەوانی تر ئەدەن و ئاسایشتی ناوچەکەیان لەبەر ڕاکێشانی هێزەکانی بێگانە لاواز کردووە، ناتوانن بە واوەخستنەوە،گرفتەکانی خۆ چێکەریان پاڵبدەنە کۆماری ئیسلامی ئێران.

مووسەوی گوتیشی: دەستدرێژی سەربازی بۆ سەر یەمەن بە سەرۆکایەتی عەرەبستانی سەعوودی و لەخاک و خوێن گەوزاندنی دەیان هەزار کەس لە ئافرەتان و منداڵانی بی تاوان ولەناو بردنی هەموو ژێر خانەکانی یەمەن و ئەنجامدانی ڕەفتارەکانی ئیستێعماری لەمەر هەوڵدان بۆ سەر نخوونی حکوومەتەکانی شەرعی و هێنانە سەر کاری ڕژێمەکانی ژێر فەرمانیان لە بیرو زەینی مێژوویی بیرو ڕای گشتی ناوچە و جیهان ناسردرێتەوە.

گوتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕاسپێری بەم وڵاتانە کردووە لەمەر وەلادانانی وەهم وخەیالەکانیان و داوای لێکردوون ڕاستەقینەکان قەبووڵ بکەن و هەوڵ بدەن بۆ دانووستان و هاوکاری گشتی لەپێناو دابینی پاوەجێی، ئاسایشت وپێشکەوتنی ناوچەکە.

.........
340