٥ تشرینی دووەم ٢٠١٩ - ١٠:١٠
دەسپێکی هەڵمەتی تێکردنی گازی سەنتریفیوژە پێشکەوتەکانی بەرەی نوێ لە کۆگای پیتاندنی نەتەنز

هەڵمەتی گازتێکردنی مەکینەکانی سەنتریفیوژی پێشکەوتەی بەرەی نوێی "ئای ئاڕ٦" بەئامادەبوونی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران ئەمرۆ دووشەممە لە کۆگای پیتاندنی نەتەنز(ناوەندی ئێران) دەس پێ بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "عەلی ئەکبەر ساڵحی" سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران لەڕێوڕەسمی خرانەگەڕ و پەردەلادان لە زنجیرەی سی دەنکیی سەنتریفیوژی پێشکەوتەی بەرەی نوێی "ئای ئاڕ٦" لە کۆگای پیتاندنی نەتەنز، وتی: ئەو سەنتریفیوژانە، دە هێندەی سەنتریفیوژەکانی بەرەی یەکەم دەتوانن یۆرانیۆم بپیتێنن.

ساڵحی بەئاماژە بەوەی کە پتانسێلی پیتاندنی ئێران گەیشتووەتە هەشت هەزار و٦٦٠ سوو، وتی: بەرهەم هێنانی یۆرانیۆمی ئێران کە پێش هەنگاوی سێهەمی کەمکردنی وادەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، نزیک بە٤٥٠گرەم لەرۆژدا بوو، ئێستا گەیشتووەتە زیاتر لە پێنج هەزار گرام.

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران بەئاماژە بەوەی کە ساڵانێکی زۆر پیتاندن لەئێران لەڕێی مەکینەکانی بەرەی یەکەم"ئای ئاڕ ١" ئەنجامی دەگرت، وتی: کارێک کە ئەمرۆ ئەنجامدرا، بڕیار بوو هەتا چوار ساڵی داهاتوو بخرێتە قۆناخی جێ بەجێ کرانەوە، بەڵام ئەو کێشە سیاسییەی ڕۆژاوا بۆ ئێرانی دروست کرد، بوو بە هۆ هەتا بەرپرسانی پلەبەرزی نیزامی ئێران، ئەو بڕیارە بدەن.

ساڵحی پێی داگرت: زانستوەرانی ناڤۆکیی ئێران درێژە دەدەن بە پێشکەوتنەکانیان.

ئەمریکای هەشتی مای ٢٠١٨ بەشێوەی یەکلایەنە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران لەگەڵ وڵاتانی پێنج کۆیەک کە ساڵی٢٠١٥ مۆرکرا، کشایەوە. لەبەرامبەردا، ئێران پاش ساڵێک پشوودانی ستراتژیک و نەهاتنەدی چاوەڕوانییەکانی، تائێستا سێ هەنگاوی کەمکردنی بەڵێنیەکان بریتی لە؛ زیادکردنی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ سەرووی ٣.٦٧ لەسەت، بەرزکردنەوەی ئاستی پاشەکەوتی یۆرانیۆمی پیتێندراو و ڕاگرتنی هەموو وادەکانی لەبواری لێکۆڵینەوەو گەشەپێدان هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی جێ بەجێ کردووە.

........
340