بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لەم دانیشتنە،بابەت و مەسەلەکانی هاوپێوەند بە ئامادەبوون بۆ بەڕێوە بردنیی بیست و چوارەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوەی هاوکاری ئابووری لە ٨ و ٩ـی نۆڤەمبەری ئەمساڵ لە ئانتالیای تورکیا لێکدرایەوە.
نوێنەرانی ڕێکخراوەی هاوکاری ئابووری(ئێکۆ) لەم دانیستنە، دەستوری کاری دانیشتنی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەرەوەی، پێشنووسی بەیاننامەی ئانتالیا و بەڵگەکانی دیکەی کۆبوونەوەی داهاتوویان لیکداوەتەوەو بڕیارەکانی هاوپێوەند لەگەڵ ئەم کۆبوونەوەیان گرتووە.
ڕێکخراوەی هاوکاری ئابووری (ئێکۆ) Economic Cooperation Organizationڕێکخراوەیەکی ناوچەییە کەلەساڵی ١٩٨٥ لەلایەن ئێران ،پاکستان و تورکیا بەمەبەستی بەرەو پێشبردنیی هاوکارییەکانی ئابووری ، تەکنیکی و فەرهەنگی لە نێوان وڵاتانی ئەندام دامەزراوە.
ئێران، تورکیا، ئەفغانستان،کۆماری ئازەربایجان، کازاخستان، قرقیزستان، تاجییکستان،تورکەمەنستان و ئۆزبەکستان،١٠ وڵاتی ئەندامی ڕێکخراوەی هاوکاری ئابووری(ECO) ـن.
...........
340