بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - جانسۆن لە نامەیەک دا داوای وەدواکەوتنی برگزیتی کرد هەتت ژانویەی 2020. هەر لەم کاتەدا میدیاکانی بریتانیا ڕایانگەیاند، جانسۆن لەگەڵ سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا پەیوەندیی دامەزراندووەو ئاگاداری کردوونەتەوە کە ئەو نامەیەی وا نوێنەرانی پەرلەمانی بریتانیا ناچاریان کردووە بینێرێت، لە ڕاستی دا نامەی ئەوانە نەک هی ئەم.
جانسۆن بە پێی پەسەند کراوی پەرلەمانی بریتانیا لە سەری بوو کە هەتا بەرلە کاتژمێر 23ی ڕۆژی شەممە بە کاتی خۆجێیی، داخوازیی وەدواخستنی برگزیت ڕادەستی ئەورووپا بکات.
نوێنەرانی ئەنجومەنی عەوامی بریتانیا ڕۆژی شەممە لە کۆبوونەوەیەکی لوتکەیی دا دەنگیان بە پاشکۆیەک دا کە دەوڵەتی ئەم وڵاتە ئەرکمەند دەکات بەوەی کە بۆ درێژ کردنەوەی مۆڵەتی کشانەوەی بریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ برۆکسڵ دا دانوستان بکات.
یەکێتیی ئەورووپا هەتا ئێستا دوو جار مۆڵەتی کشانەوەی بریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپای لە بەر دژایەتیی یاسادانەرانی بریتانی لەگەڵ شێوازی ڕاپەڕاندنی برگزیت، پەک پێ خستووە.
جانسۆن ڕۆژی شەممە بە تەما بوو لە کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمانی بریتانیا ئەو ڕێککەوتنە تازەیەی کە حەوتەی ڕابردوو لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا لە سەر شێوازی ڕاپەڕاندنی برگزیت کردبووی بخاتە بەر دەنگ وەرگرتن. سەرباری ئەمەش نوێنەرانی ئەنجومەنی عەوام لە دوایین چرکەدا دەنگیان دا بە پاشکۆی درێژکرانەوەی مۆڵەتی ڕاپەڕاندنی برگزیت.
جانسۆن بەتەما بوو هەتا 31ی ئۆکتۆبەر وڵاتەکەی بە ڕێککەوتن و یان بەبێ ڕێککەوتن لەگەڵ برۆکسێڵ لە یەکێتیی ئەورووپا بباتە دەرەوە.
.........
340