١٧ تشرینی یەکەم ٢٠١٩ - ٠٨:٠٦
عێراق دەنگۆی وەرگرتنی ١٣ ھەزار داعشی لە خاکی خۆی ڕەت کردەوە

سەرۆک کۆماری عێراق دەنگۆی ڕەزامەند بوونی وڵاتەکەی لەگەڵ وەرگرتنی ١٣ ھەزار تیرۆریستی داعشیی کە لەئێستادا لەلای ھەسەدا ڕاگیراون،ڕەت کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «شیروان وائیلی» ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: بەرھەم ساڵح باسی ڕەزامەند بوون بە وەرگرتنی ١٣ ھەزار داعشی لە خاکی وڵاتەکەی لە وتووێژی تەلەفۆنیی ئەم دواییەی مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵی دا، ڕەت کردەوە.

ناوبراو وتیشی: ھەردووک لا لەم وتووێژە تەلەفۆنییەدا لە بارەی بابەتگەلی جۆربەجۆر لەوانە پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات وتووێژیان کرد، کەچی قەت ئەنجام دا ڕەزامەند بوون بە گوێزرانەوەی چەکدارانی داعش کە لە بەندیخانەکانی ھەسەدەدان بۆ حاکی عێراق نەکراوە.

وائیلی وتیشی: پەمپێئۆ ئاوا داخوازییەکی باس نەکردو لە ھەمان کات دا بەرھەم ساڵح جەختی لەوە کردووەتەوە کە قەت ئامادە نییە خاکی عێراق بکرێتە شوێنی ڕاگرتنی بەرماوەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش.

نوسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق ڕۆژی دووشەممە وای بڵاو کردبووەوە کە مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق سەبارەت بە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیاو دوایین گۆڕانکارییەکانی باکووری سووریا قسەی کردووە.

جەخت کردن لە سەر ڕەوشتی مرۆڤی، ڕاگیرانی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا و ھەل نەڕەخساندن بۆ بووژانەوەی تیرۆریستان و ھەڕەشە دروست کردنی دووبارە بۆ سەقام و ئاسایشتی ناوچەکە لەو تەوەرانەی دیکە بووە مکە لە وتووێژە تەلەفۆنییەکەدا باسی کراوە.

ھەر لەم ئاراستەیەدا بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراقیش ھەتا ئێستا لەگەڵ چەندین کەس لە سەرۆکانی وڵاتانی جیھان و ھەروەھا کاربەدەستانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لەم بارەیەوە قسەی کردووەو وێڕای پێداگری لە سەر پێویستیی کۆتایی ھاتن بە ئۆپراسیۆنەکەی باکووری سووریا، لەمەڕ شوێنھاتەکان و کاریگەرییەکانی لە سەر سەقام و  واسایشتی ناوچەکەو عێراق وشداریی داوە.

..........
340