بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "ڤیلادیمیر پوتین" لە کۆبوونەوی دانوستانی نێودەوڵەتیی ئاسایشیی "ڤاڵدی" لە شاری سوچی ڕاشکاوانە رایگەیاند: ڕووسیا بڕوای بە چارەسەر کرانی پرسە جۆربەجۆرەکان لە ناوچەکە لەوان مەسەلەی ئەتۆمی ئێران لە ڕێگای سیاسی و دیپلۆماتیکەوە هەیە.
"ڤیلادییر پوتین" ئەمدواییەیش بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە ڕێککەوتنی ئەتۆمی هیچ بەدیلێکی بۆ نییە، خوازیاری پاراستنی ئەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە ببوو.
ئەڵمان، بەریتانیا و فەرەنسا پاش چونەدەری نایاسایی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران بەڵینیان دا کە بە لەبەرچاو گرتنی قازانج و بەرژەوەندیی ئابووریی ئێران ، ئەو ڕێککەوتنە هەر بپارێزن. ئەم وڵاتانە ، وێرای ئەوەی بە شێوەی سەرزارەکی بەرامبەر بە ئەمریکا ڕاوەستان بەڵام تا ئێستا هیچ دەسکەوتێکیان نەبووە لە جێبەجێ کردنی ئەو بەڵینانەی بۆ پاراستنی ئەم ڕێککەوتنە دابوویان.
کۆماری ئیسلامیی ئێران ٨ی مانگی مەیی ٢٠١٩، یەک ساڵ پاش چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و پاش سەلمێندرانی ناکارامەیی ڕێکارەکانی پێشنیاریی ئەورووپا بۆ قەرە بوو کردنەوەی دواهاتەکانی چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمنی، ڕایگەیاند بەشێک لە بەڵێنە بەرجامییەکانی خۆی بە پێی بڕگەکانی ٢٦ و ٣٦ی ئەو ڕێککەوتنە هەڵدەپەسێرێ.
ئێران تا ئێستا لە ٣ هەنگاودا بەڵێنەکانی خۆی بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی کەم کردۆتەوە. تێپەڕینی ئێران لە ئاستی پیتاندنی ٣.٦٧% و ڕادەی یۆرانیۆمی پیتێندرای دیاری کراو لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی ١+٥ لەو بابەتانە دێنە ئەژمار.
.........
340