بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "حسەین تائێب" سەرۆکی ڕێکخراوەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی لە بیست و سێهەمین کۆگەی باڵای فەرماندەرانی سپای پاسداران لە تاران بەڕاشکاوی گوتی: لەم گەڵاڵە ڕێژییە دا بریار بوو تیمی ترۆریستی بەکڕێگیراو و وابەستە بە هاتنی بۆ ئێران لە فیڤرییەی ٢٠١٩،شوینێک لە تەنیشت حسەینییەی باوکی خوالێخۆشبووی سەرلەشکەر سلێمانی لە ستانی کرمان،باشووری ئێران،بکڕێت.
تایب گوتیشی: ترۆریستان بریار بوو بە سەقامگیر بوون لەو شوێنە کەهەر لە پێشەوە گەڵاڵەیان بۆ داڕشتبوو ٣٥٠تا ٥٠٠ کیلو ماددەی تەقەمەنی ئامادە بکەن و لە ڕێگای چێکردنەوەی کاناڵ لە ژێر حسەینییە دایان نین تاکاتێک کە سەرلەشکەر سلیمانی لەسەر دابی هەموو ساڵێک لە ڕۆژانی تاسوعا و عاشوورای حسەینی(سێپتەمبەر) لەم حسەینیە ئامادە بوو، ئەو شوێنە بتەقێننەوە.
سەرۆکی ڕێکخراوەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی بە باسکردنی ئەمەی ترۆریستان بەم کردەوە نگریسەیان گەرەکیان بوو شەڕێکی مەزهەبی لە ئێران سازکەن،گوتیشی: ترۆریستان تەنانەت کاتێک کە بۆ فێرکاری لە ئێران چوونەتە وڵاتانی دراوسێ تابە خەرجێکی زۆر ئامادە و بۆ بەڕێوە بردنیی ئۆپەراسیۆنەکەیان بگەڕێنەوە ئێران،لە ژێر چاوەدێری و کۆنتڕۆڵی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی دابوون.
تایب گوتی: بە کاری وردانە و زیرەکانەی ئیتلاعاتی بە فەرمانی فەرماندەری گشتی سپائ پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی پێش لە تاسووعا وعاشوورا بە دەستگیری ئەم تیمە سێ کەسییە،پیلان و بەرنامە ڕێژی چەند ساڵەی دەزگاکانی عیبری-عەرەبی بۆ ئەنجامدانیی وەها دڕندەکارییەک،پووچەل وبەرەو ڕووی شکست بوویەوە.
.......
340