بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "عەلی لاریجانی" سەرۆکی مەجلیسی ئێران لە دیمانە لەگەڵ کەناڵی "ئەلجزیرە" ی قەتەردا وتی: دەرگای دانوستان لەگەڵ ئێران لەڕووی عەرەبستانی سەعودی کراوەیە.
لاریجانی بەئاماژە بەوەی کە هەرچەشنە وتووێژێک لەنێوان ئێران و عەرەبستاندا دەتوانێ بەشی زۆری گرفت وکێشە ئاسایشی وسیاسییەکانی ناوچە چارەسەر بکات، وتی: تاران لەهەوڵی پێکهێنانی سیستەمێکی گشتیی ئاسایشییە لە کەنداوی فارسدا کە بەهاوبەشیی هەموو وڵاتانی دەڤەری کەنداوی فارس ئەنجام بگرێ.
لاریجانی سەبارەت بە شەڕی عەرەبستان ویەمەنیش وتی: ئێران بە بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن پێشنیاری ئەوە دەکا کە هەرچەشنە ئاگربڕێک لەو وڵاتە قەبووڵ بکات.
سەرۆکی مەجلیسی ئێران ئاماژەی بە دانوستانی تاران و واشنگتۆنیش کرد و وتی: دانوستانی ئێران وئەمریکا قەدەغەکراو نییە، بەڵام سەرەتا دەبێ ئەمریکا بایکۆتەکان هەلوەشێنێ.
........
340