بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - محەممەد جەواد زەریف سەر لە ئێوارەی هەینی لە کاتی گەیشتنی بە نیۆیۆرک لە نێو پەیامنێراندا ، بە ئاماژە بەوەی کە بایکۆتکردنەوەی بانکی ناوەندی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە ، پێشێلکردنی هەموو پێبەندیە نێودەوڵەتیەکان لە پارێزبەندیی بانکە ناوەندیەکانە ، وتیشی: ئەمریکا کاتێ دامەزراوەیەک چەندین جار بە ناوی جیاجیاوە بایکۆت دەکات ، نیشاندەری ئەوەیە کە سیاسەتی گوشاری زۆرینەی ئەوان نوشوستی هێناوە .
زەریف جەختی کردەوە : ئەمریکا بە بایکۆتکرنەوەی بانکی ناوەندیی ئێران دەیهەوێ رێگا بگرێ لە کڕینە نێودەوڵەتیەکان و گەیشتنی خۆراک و دەرمان بە خەڵکی ئێران .
وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها لە بارەی ئەگەری ئامادەبوونی ئەمریکا لە لیژنەی هاوبەشی رێککەوتنی ناڤۆکی کە رۆژی چوارشەممە بەڕێوە دەچێ گوتی : پرسێکی وا پێشنیار نەکراوە بەڵام بۆ ئامادەبوونی ئەمریکا لەم لیژنەیەدا چ وەک میوان و چ وەک ئەندام ، کۆتایی هێنان بە شەڕی ئابووریی لە دژی ئێران پێویستە .
.......
340