١٩ ئەیلوول ٢٠١٩ - ٠٨:٣١
ئەنجامی کۆبوونه‌وه‌کەی سه‌رۆک وەزیرانی حکومەتی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆک کۆماری عێراق

ڕۆژی چوارشەممە مەسرور بارزانی، سه‌رۆک وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستانەوە لە دیدارەکەی نێوان  سه‌رۆک وەزیرانی حکومەتی  هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆک کۆماری عێراق کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، فوئاد حوسێن وەزیری دارایی عێراق و کۆمەڵێک لە بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش تیای دا بەشدار بوون، گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرا.  ھەر لەدیدارەکەدا جەختیش کرایەوە لە سەر ئەوەی کە لەئێستادا دەرفەتێکی باش هاتووەتەوە ئاراوە بۆ چارەسەرکردنێکی بنەڕەتی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور، کە پێویستە بەتەواوی جێبەجێ بکریت.

لەم دیدارەی بەرپرسانی حکومەتی ھەرێم و دەوڵەتی ناوەندیی عێراق هەروەها ئەوەش دووپات کرایەوە کە، چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە قازانج و بەرژوەندیی هەموو خەڵکی عێراقدایە و هۆکارێکی سەرەکییە بۆ سەقامگیربوونی بارودۆخی عێراق، بە تایبەت کە هیشتا تیرۆریستان لە چەند ناوچەیەکی عێراق هەڕەشەن لە سەر ئاسایشی هاووڵاتیان.

.......
340